هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك ده‌دۆزنه‌وه، كه روفاتی نزیكه‌ی 50 كه‌سی تێدایه.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه له ناحیه‌ی ریازی كه‌ركوك؛ له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕانی پۆلیسی فیدراڵیدا بووه، كاتێك دوێنێ دوشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری چونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
لیوا محه‌مه‌د جه‌واد ساعدی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئالیه‌تی پۆلیسی فیدراڵی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌چوارچێوه‌ی زانیاری هه‌واڵگریدا توانیمان ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه له گوندی داود عه‌لوكه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ریاز بدۆزینه‌وه، كه ته‌رمی 40 بۆ 50 كه‌س له‌خۆده‌گرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له گۆڕه‌كه‌دا ئێسك و پروسك، جلوبه‌رگ و مه‌خزه‌نی چه‌كی تێدایه؛ گومانیشی هه‌یه ئه‌و شوێنه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعشدا جێگه‌ی له‌سێداره‌كانی هاوڵاتیان بوبێت.
چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام - داعش"، له ناوه‌ڕاستی 2014دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر به زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگای كه‌ركوك و تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017 له‌و ناوچانه‌دا حوكمڕان بون.
فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ڵێت دانیشتوی گونده‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه نزیكی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه نه‌كه‌ون، تا دامه‌زراوه‌ی كاروباری شه‌هیدان و پزیشكی دادوه‌ری ته‌رمه‌كان ده‌رده‌هێنن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین و ناسینه‌وه‌یان.
له ساڵانی رابردوشدا چه‌ندین گۆڕی دیكه‌ی به كۆمه‌ڵ له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش دۆزراونه‌ته‌وه كه گومانده‌كرا به‌شێكیان روفاتی پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنه‌كانی تێدابێت.
لیوا محه‌مه‌د ساعدی وتی "ناتوانم بڵێم له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه روفاتی پێشمه‌رگه هه‌یه، چونكه هیچ جلوبه‌رگێك یان به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بونی ته‌رمی پێشمه‌رگه‌مان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له پشكنینی نمونه‌ی ته‌رمه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت پێشمه‌رگه‌ی تێدایه یان نا".
له شه‌ڕی سێ ساڵه‌ی داعشدا زیاتر له 60 پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری عیراق به دیلی كه‌وتنه ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه یان بێسه‌روشوێن بون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.