باوكێك و دوو كوڕی گیانیانله‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای مه‌خمور ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی كرده ئامانج.
ئه‌و روداوه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌م له گوندی خهربانهی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌راج رویدا له قه‌زای مه‌خموری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
رزگار ئیسماعیل، قایمقامی قه‌زای مەخمور بە (کەرکوک ناو)ی وت "بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکی دیكه‌ش بریندار بووە".
ئه‌و سێ هاوڵاتییه، جوتیاربون و له‌رێگادا بون به‌ره‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان.
"به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و سێ كه‌سه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه، باوكێك و دوو كوڕی بون".
قایمقامی مه‌خمور ده‌ڵێت برینداره‌كه كرێكاره و له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌دا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه.
هه‌موو قوربانییه‌كانی ئه‌و روداوه‌كه دانیشتوی ناوه‌ندی قه‌زای مه‌خمورن.
به‌وته‌ی رزگار ئیسماعیل؛ تیمێكی فیرقه‌ی پێنجی سوپای عیراق و هه‌واڵگری له شوێنی روداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
به‌شێك له ناوچه‌كانی سنوری مه‌خمور پێشتر له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بون و تائێستاش جاربه‌جار هێرشی چه‌كداری چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.