دانیشتوی كۆمه‌ڵگه‌ی گۆهبه‌ل له شنگال ده‌كه‌ونه دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسییه‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی له‌ناكاوی توشبوانی كۆرۆنا و حاڵه‌كانی مردن، بۆیه داوای هاوكاری به‌په‌له ده‌كه‌ن.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ناحیه‌ی سنونێ له قه‌زای شنگال، گه‌یشۆته زیاتر له 100 كه‌س، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌س باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا.
به‌ره‌كات جردۆ، به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌ی گۆهبه‌ل به (كه‌ركوك ناو )ی وت "رێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار، تائێستا هه‌شت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، زیاتر له 20 هاوڵاتی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك كراون".
ژماره‌ی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی گۆهبه‌ل 900 خێزانن.
"ته‌نها چوار بوتڵی ئۆكسجینمان هه‌یه، به‌شی كه‌س ناكات، جگه‌له‌وه‌ی ده‌مامك و ده‌رمانه‌كانی به‌كارهێنراو بۆ كۆرۆنامان نییه، ته‌نانه‌ت ڤیتامین سی" به‌وته‌ی جردۆ، كه پێیوایه ته‌نیا چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خه‌ڵكه له ماڵه‌كانی خۆیاندا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا توشبوانی كۆرۆنا رێژه‌ی ئۆكسجین له خوێنیاندا كه‌مده‌بێته‌وه و به‌شێكیان پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه.
عه‌دنان عه‌جاج، مۆختاری كۆمه‌ڵگه‌ی گۆهبه‌ل به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناوچه‌كه‌مان له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌دایه، زیاتر له 200 كه‌س توشی كۆرۆنا بون و له بنكه‌ی ته‌ندروستی هیچ ده‌رمانێكی پێویست بۆ ئه‌و په‌تایه نییه".
ئه‌و داوایكرد به‌هاناوه‌چون و هاوكاری كرد.
شانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا له سنونێی شنگال، سێشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌م بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ كۆمه‌ڵگه‌ی گۆهبه‌ل له ئاوه‌دانی دابڕێت.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ سه‌ردان و چونه ده‌ره‌وه نامێنێت، بازاڕ داده‌خرێت جگه له دوكانی خۆراك، پرسه و ئاهه‌نگیش قه‌ده‌غه‌ن".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق؛ ئه‌مڕۆ له پارێزگای نه‌ینه‌وا 153 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌گه‌ڵ 105 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و یه‌ك مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وادا تائێستا گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 764 كه‌س و 311 هاوڵاتیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون گیانیانله‌ده‌ستداوه.