په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاره دانیشتنی كۆتایی له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بكات، كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان نوێنه‌رانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌وه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه.
له دانیشتنی شه‌ممه‌ی رابردو 24ی تشرینی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا، پاشكۆی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ 16 پارێزگای عیراق په‌سه‌ندكران و ته‌نیا كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا مانه‌وه، كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دواخراوه.
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكه؛ له‌وانه دابه‌شكردنی ناوچه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كان و ئه‌و ستانداره‌ی له دابهشكارییهكهدا پشتی پێده‌به‌ستن.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو گفتوگۆ و مشتومڕه‌كان بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی یه‌كلاییبكرێته‌وه.
پەرلەمانی عیراق لە كانونی یەكەمی 2019دا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد، جگە لە بڕگەی "فرەبازنەیی هەڵبژاردن" و كێشی كورسی پەرلەمانی نەبێت، كە تائێستا ته‌نیا بۆ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی جێی ناكۆكی نێوان كوتلە و لایەنە سیاسییەكانە.
به‌وته‌ی مه‌روان كورد چه‌ندین پێشنیازی هه‌یه و پێیانوایه پێویسته كار به بنه‌مای نزیكایه‌تی جوگرافی بكرێت له دابه‌شكردنی بازنه ئیدارییهكاندا به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌ش به چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن.
به‌شێك له دانیشتنی رابردوی په‌رله‌مان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن
ئه‌گه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ڵێت ئه‌وان پێشنیازه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕو، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر په‌رله‌مانه بڕیاری كۆتایی بدات.
هه‌ریه‌ك له حزب و لایه‌نه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه بۆچون و پێشنیازی جیاوازیان بۆ فره‌بازنه‌یی و دابه‌شكردنی كورسییه‌كان هه‌یه، هه‌ریه‌كه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌نگه‌كانی خۆی.
موختار موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و سیاسی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی تێپه‌ڕاندووه، "په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دینیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆیان ده‌ستتێوه‌ردانیان له دۆسیه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وادا كرد".
به‌وته‌ی موسه‌وی گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران به‌رده‌وامه تا ده‌گه‌نه خاڵی هاوبه‌ش، به‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش، له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه، تا دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلابكرێته‌وه و دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و په‌رله‌منتاره ده‌ڵێت ناكۆكییه‌كانی ئه‌وانیش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی یه‌كه ئیدارییه‌كان له چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، بۆیه به‌شێكیان پێشنیازیان كردووه نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بن نه‌ك فره‌بازنه، تا ئه‌و ناكۆكییانه تێپه‌ڕێنن.