هەر وا بووە، سه‌ید غالب وه‌ك رۆژانی گوند هه‌ر زوو به خه‌به‌ره، دوای نان و چایی خواردن، مشكی ده‌به‌ستێت و كه‌واو چاكه‌تێكی پاك له‌به‌رده‌كات؛ سلف له ئۆتۆمبێله مۆدێل ههشتاكهی ده‌دات و ده‌چێته دیده‌نی ئازیزترینی دڵی.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 81 ساڵه، به بینینی جلوبه‌رگ، قژ و سمێڵی پڕیی ره‌نگ سپی؛ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سایه‌تییه‌كی كاكه‌یی گونده‌كانی قه‌زای داقوقه، به‌رله‌وه‌ی گوێ له قسه‌كانی بگریت و به زاراوەیدا زیاتر دڵنیابیت.
غالب سه‌ید وه‌لی محه‌مه‌د؛ وه‌ك عاشقێكی گه‌نج باس له زێدی باوباپیرانی ده‌كات؛ مه‌عشوقی ئه‌و گوندی زهنقری كاكه‌ییه، كه چه‌ند ساڵێكه به ناچاری لێی دوركه‌وتۆته‌وه.
"ئێستاش ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌رێك له گوندەکەم نه‌ده‌م، نه‌چمه‌وه بۆ خانوه‌كه‌م زۆر بێتاقه‌ت دەبم و به‌رگه ناگرم" سه‌ید غالب بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
رۆژانه ئه‌گه‌ر بۆ كاتژمێرێكیش بێت پیاسه‌یه‌كی ناو گوند بكه‌م
سه‌ردانه‌كانی غالب بۆ گونده‌كه‌ی، نه رۆژێكه نه دوان، وا پێنج ساڵه رۆژانه ده‌چێتەوە بۆ خانوهكهیی و لانیكه‌م كاتژمێرێك له زێدی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی به دڵشكاوی بۆ شار و ئاواره‌یی بگه‌ڕێته‌وه.
خۆی و خێزانه‌كه‌ی له ساڵی 2015دا، له زهنقرهوه ئاواره‌ی ناوه‌ندی قه‌زای داقوق بون، كاتێك چه‌كدارانی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام - داعش) خه‌ریك بوو ده‌ستی به ناوچه كاكه‌ییه‌كان بگات.
"رۆژانه ئه‌گه‌ر بۆ كاتژمێرێكیش بێت پیاسه‌یه‌كی ناو گوند بكه‌م؛ ئه‌وه ئیتر هه‌موو شتێكه بۆ من".
سه‌ید غالب هه‌موو یادگارییه‌كانی منداڵی تا ئێستای له‌و گونده‌دا به‌جێماون؛ هاوته‌مه‌ن و كه‌سوكاریشی هه‌ر له‌وێن، بۆیه كاتێك ده‌چێته زه‌نقر ده‌وری لێده‌ده‌ن و گوێ له قسه خۆشه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌گرن.
كۆرۆنا؛ ته‌نیا كاكه‌ییه‌كانی روبه‌ڕوی بێكاری و كێشه‌ی كشتوكاڵ و کەمی ئاژه‌ڵداری نەکردەوە، بەڵکو كاریگه‌ری له‌سه‌ر خولیاكه‌ی سه‌ید غالب-یش هه‌بووە.
"له كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، نه‌متوانی به ئاره‌زوی خۆم سه‌ردانی گونده‌كه‌م بكه‌مه‌وه، له ماڵه‌وه به‌ند بوم، دانیشتن بێ سه‌ردانی گوند زۆر ماندوی كردم".
سه‌ید غالب وتی چه‌ند جارێك له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ویستویه‌تی بچێته‌وه گوندەکەی؛ به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێكردووه.
ماڵه‌كه‌ی له داقوق نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له گوندی زه‌نقر دوره.
به درێژایی ته‌مه‌نم به قه‌ت ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆرۆنا خەفهتم نهخواردووە
"ئه‌و وه‌زعه زۆر هیلاكی كردم؛ چونكه رۆح و ژیانم لەو گوندە بەجێھیشتووه و تەنیا جەستەم لە داقوقە؛ به درێژایی ته‌مه‌نم به قه‌ت ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆرۆنا خەفهتم نهخواردووە".
ئه‌و ئێستاش به حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی گوند رۆژه‌كانی به‌ڕێده‌كات؛ به‌ڵام منداڵه‌كانی قایل نین.
هاوسه‌ری سه‌ید غالب چه‌ند ساڵێكه كۆچی دواییكردووه، ئه‌و باوكی هه‌شت كچ و كوڕێكه، ئێستا له‌گه‌ڵ سێ كچیدا ده‌ژی، ئه‌وانیتر ژیانی هاوسه‌رێتییان پێكهێناوه و كه‌سیشیان له لادێ ناژین.
"تازه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گوند، واخه‌ریكه چۆڵ ده‌بێت، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بون، بۆیه وه‌ك پێشتری لێنایه‌ته‌وه كه هه‌موو خزم و كه‌سوكار پێكه‌وه‌بوین، ئه‌گینا كه‌س نییه حه‌ز نه‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی" نه‌سرین (51 ساڵ)، كچی سه‌ید غالب وای وت.
له 80 خێزانی كاكه‌یی گوندی زه‌نقر ئێستا حه‌وت خێزان ماونه‌ته‌وه.
نه‌سرین غالب به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆر دڵمان لای باوكمان بوو كه هه‌موو رۆژێك دهرۆیشتهوه بۆ گوند، چونكه سێ خوشك به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا بوین، به‌ڵام فشارمان نه‌ده‌كرده سه‌ر و زۆرجاریش هاوڕێیه‌تیمان ده‌كرد بۆ گوند".
رێكاره‌كانی كۆرۆنا چه‌ند بۆ سه‌ید غالب سه‌رده‌مێكی قورس بوو، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ كچه‌كانی، چونكه نه‌یانده‌توانی له دڵته‌نگی باوكیان كه‌مبكه‌نه‌وه، كاتێك رێگه‌ی گوندی لێ قه‌ده‌غه بوو.
له‌ناو گوندنشیانی زه‌نقر؛ سه‌ید غالب پیاوێكی به ئه‌زمون و پڕ له سه‌رهاته، بۆیه قه‌ت مه‌جلیسی چۆڵ نییه.
زۆر دڵمان لای باوكمان بوو كه هه‌موو رۆژێك دهرۆیشتهوه بۆ گوند
سامان ئیبراهیم (50 ساڵ)، هێشتا له گونده‌كه ماوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت زۆر به سه‌ردانی سه‌ید غالب دڵخۆشن، زۆرجار چاو له‌ڕێگان به ئۆتۆمبێله پیكابه كۆنهكهیهوه ده‌ربكه‌وێت و میوانداری بكه‌ن؛ "تا هه‌مومان له ده‌وری كۆببینه‌وه و گوێ له قسه خۆشه‌كانی بگرین".
كۆرۆنا هه‌ر چه‌ند مانگێك به‌ربه‌ست بوو له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستی ئه‌و پیاوه كاكهییهدا بۆ زێدی خۆی؛ له‌گه‌ڵ نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ رۆژانی رابردوو.
سه‌ردانی سه‌ید غالب كاكه‌یی له شاره‌وه بۆ گوند؛ كاتی بۆ نییه، به‌یانی یان ئێواره بێت، ئه‌گه‌ر ناساغ نه‌بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌یەته به‌رده‌م؛ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ره‌و زه‌نقر لێ ده‌خوڕێت.