پیاوێك له شاری كه‌ركوك، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌داته به‌ر گولـله و به‌رله‌وه‌ی فریای هه‌ڵاتن بكه‌وێت، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه خۆیشی به چه‌قۆ ده‌كوژرێت.
روداوه‌كه؛ كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، 29ی تشرینی یه‌كه‌م بووه له گه‌ڕه‌كی نیدای شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و پیاوه له به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تێدا ده‌ژی، به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه و ده‌ستبه‌جێ له‌وێ كوشتویه‌تی".
ئه‌و پیاوه ماوه‌ی ساڵێكه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه و بۆ كاركردن له به‌غدا بووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه؛ دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه‌سه‌كه ژنبرایهكیشی (برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی) برینداركردووه و ویستویه‌تی هه‌ڵبێت.
"له‌وكاته‌دا كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی رێگرییان له هه‌ڵاتنی كردووه، ئامۆزایه‌كی هاوسه‌ر به چه‌قۆ هێرشكردۆته سه‌ری و هه‌ر له‌وێدا كوشتویه‌تی" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و ژن و مێرده ماوه‌ی پێنج ساڵه له سوریاوه ئاواره‌ی شاری كه‌ركوك بون؛ زۆرینه‌ی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یشی هه‌ر له گه‌ڕه‌كی نیدا نیشته‌جێن.
ئه‌و پیاوه ناوی ئه‌حمه‌د ره‌شاد عه‌بدولره‌حمان_ـه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی هه‌یا زه‌كه‌ریا ره‌شاد، ته‌مه‌نی 26 ساڵه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ده‌ڵێت له ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئامۆزای ژنه‌كه كوژراوه‌كه ده‌ستگیركراوه، به‌تۆمه‌تی كوشتنی پیاوه‌كه به چه‌قۆ و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ئێستا به مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی، كه تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، له زیندانه.
له پارێزگای كه‌ركوك هێشتا سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه و سوریاش ماونه‌ته‌وه، كه له چه‌ند ساڵی رابردودا به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه زێدی خۆیان به‌جێهێشت، به‌شێك له‌وانه‌ش له كه‌مپه‌كاندا نه‌ماون و له‌ناو گهڕهكانی ناوشاردا نیشته‌جێبون.