خانوه‌كه‌ی پرشنگ كاكه‌یی، له بازاڕێكی پڕ جموجۆڵ ده‌چێت نه‌ك شوێنی نیشته‌جێبون؛ ژنێك له حه‌وشه‌كه‌یاندا نان ده‌كات، له مهتبهخەکەدا، خواردن بۆ خه‌ڵك ئاماده ده‌كات؛ له ژورهكانیشدا، چه‌ند ئافره‌تێك هه‌م سه‌رقاڵی درومانن و هه‌م بابه‌تی جوانكاریی و قوماش ده‌فرۆشن.
له‌و خانووه 200 مه‌ترییه‌دا؛ دوكانێكیش له به‌شێكی حه‌وشه‌كه‌دا دروستكراوه و ده‌رگای به‌ڕوی كۆڵانه‌كه‌دا كراوه‌ته‌وه، كه ئارایشتگای ئافره‌تانه.
ئه‌و بازاڕه بچوكه‌ی پرشنگ؛ ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ندی قه‌زای داقوقه‌وه و ناوی لێناوه؛ كۆمه‌ڵگه‌ی نور بۆ خانمان.
"ئامانجم لەم پڕۆژەیه، جگە لەلایەنه ماددییەکە، دۆزینەوی ھەلیکار بوو، بۆیە توانیم زیاتر لە شەش ژنی کەمدرامەت بخەمە سه‌رکار" پرشنگ عه‌بدولستار (34 ساڵ) وای وت.
توانیم زیاتر لە شەش ژنی کەمدرامەت بخەمە سه‌رکار
ئه‌و ئامانجه‌ی پرشنگ كاری بۆ كرد؛ كۆرۆنا خه‌ریك بوو هه‌موی له‌ناوببات، كاتێك به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه ده‌رگای كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به ناچاری داخست.
"گرفته‌كه ئه‌وه‌بوو، هه‌م پرۆژه‌كه‌مان داخست و هه‌م كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بژێوی من و هاوڕێكانم دانا".
پرشنگ به‌ر له كۆرۆنا، ده‌یویست پرۆژه‌كه گه‌وره‌تر بكات، له‌وه‌شدا ده‌رفه‌تی زیاتری هه‌لی كار بۆ خانمان بڕه‌خسێنێت.
"هه‌لیكارمان ده‌ویست بۆ ئه‌و خانمانه‌ی له ماڵه‌وه دانیشتون، به‌ڵام كۆرۆنا نه‌یهێشت، ئه‌و خه‌ونه‌شی له گۆڕ نا".
بێ ئومێدی پرشنگ له‌وه‌دایە؛ سه‌رباری تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك له هه‌ڵگرتنی قه‌دغه‌ی هاتووچۆ؛ هێشتا داهات و كاركردنیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ی به‌ر له سه‌رده‌می كۆرۆنا هه‌بون.
پرشنگ ته‌مه‌نێكه سه‌رقاڵی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه، چه‌ند ساڵێك دوای هاوسه‌رگیری ده‌ستی به كاری درومان كردووه، تا هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات له دابینكردنی بژێویدا؛ دواتر ئارایشتگای كردۆته‌وه، تا گه‌یشته به به‌شه‌كانی دیكه و گۆڕینی ماڵه‌كه‌ی بۆ بازاڕێكی بچوك.
ئه‌و خانمه له كاكه‌ییه ره‌سه‌نه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایه و كاتێك له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردووه چۆته قه‌زای داقوق، ئێستا له گه‌ڕه‌كی خۆرزی نیشته‌جێیه.
"یەکەم ئافره‌تم لە ناوچەیەکی داخراو و فرە نەتەوە و مەزھەبدا کارێکی سەربەخۆ بکەم، تا گه‌یشتومه‌ته ئه‌م ئاسته توشی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر بوم، به‌ڵام جۆری كاره‌كانمان، پاكی و چێژی خواردن و كواڵتی شتومه‌كه‌كانمان وایكردووە كڕیاری زۆرمان هه‌بێت" پرشنگ واده‌ڵێت.
یەکەم ئافره‌تم لە ناوچەیەکی داخراو و فرە نەتەوە و مەزھەبدا کارێکی سەربەخۆ بکەم
له‌و خانوه‌دا، جگه له ئارایشتگا و به‌رگدروو، چێشتلێنان و ئاماده‌كردنی خواردنە له‌سه‌ر داواكاری میوانەکان لەوێ و به دیلیڤه‌ری.
ئێستا ئه‌و بازاڕه گه‌رمه‌ی به‌ر له كۆرۆنا، به تایبه‌ت بۆ خواردن، نه‌ماوه.
سەبیحە جوامێر (47 ساڵ)، له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا نان دروستده‌كات، "یەکەم خوا و دووەم خاتوو پرشنگ هه‌لیكاری بۆ ره‌خساندم و زۆر هاوكارم بوو".
كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سه‌بیحه هه‌بووه، چونكه چه‌ند مانگێك بێكار بوو، "هه‌م ده‌رگای ڕزقمان داخراو، هه‌می ژینمان به زه‌حمه‌تی زۆر به‌ڕێكرد" سه‌بیحه وای وت، كه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كاره‌كه‌ی و دڵخۆشه دوباره ده‌توانێت به‌شێك له بژێوی خێزانه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه.
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له كۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه و قه‌یرانی دارایی، هێشتا كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر بازاڕ ماوە.
پرشنگ ده‌ڵێت له‌و شه‌ش خانمه‌ی له بازاڕهكهیدا كاریانده‌كرد، به ناچاری و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دوو كه‌سیان چونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، چونكه كاری خواردن دروستکردنیان به ته‌واوه‌ی وه‌ستاوه، "بەڵێنمداوه ئه‌گەر باری ماددی باشتر بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان".
هه‌ر بازاڕه‌كه‌ی سەبیحە وا نییە، كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی ته‌واوی بازاڕه‌كانی له عیراقدا سست كردووه.
په‌تای كۆرۆنا ده‌رگای به‌ڕوماندا داخست
ساره جه‌لال (24 ساڵ)، زیاتر له ساڵێكه له‌گه‌ڵ پرشنگ ده‌ستی به‌كاركردن كردووه، به‌ڵام چه‌ندین مانگی به‌هۆی كۆرۆناوه له ماڵه‌وه بوو، ئه‌و له‌و بارودۆخه ناڕازییه، چونكه وه‌ك به‌ر له كۆرۆنا كڕیار رویان تێناكات.
"ئیشوکارمان زۆر بە جوانی دەڕۆیشت، کڕیاریشمان باشبوو، بەڵام پەتاكه دەرگای بهروماندا داخست، کار‌و کاسبی لاواز کرد" ساره ده‌ڵێت ئه‌و بارودۆخه‌كه بۆته فشارێكی ده‌رونی بۆ ئه‌وان و هاوڕێكانیان له بازاڕه‌كه‌دا.
پرشنگ كه ساڵانێكی زۆره به پڕۆژه‌كه‌یه‌وه ماندووه، به‌نیاز نییه وازوو كۆڵبدات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بازاڕێكی سستی هه‌یه، به‌ڵام ده‌رگای ئومێدی به‌روی كه‌سدا دانه‌خستووه و رۆژانه پێشوازی له‌و خانمانه ده‌كات به‌دوای كارێكدا ده‌گه‌ڕێن و هیوایه‌كیان بۆ ده‌ستخستنی كار له داهاتودا پێده‌دات.