هەزار و 200 خوێندكاری پەروەردەی شنگال و 23 مامۆستای هەمان پەروەردە توشی كۆرۆنا بون، ئەوەش لە دوای ئەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ هەردوو پۆلی یەكەم و دووەمی سەرەتایی و شەشەمی ئامادەیی بۆ ماوەیەك دەستیپێكردەوە.
لەو هەزار و 200 خوێندكارە 700 خوێندكاریان لەناو كەمپەكانی ئاوارەییدا دەژین لە پارێزگای دهۆك و 500 خوێندكاری تریان لە سنوری قەزای شنگال دەخوێنن.
مهیسهر حهجی، بهڕێوهبهری پهروهردهی شنگال – سەر بە حكومەتی هەرێم -، به (كهرکوک ناو)ی وت "لەو كاتەوەی دەرگای خوێندنگەكان كراونەتەوە بۆ پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، هەزار و 200 خوێندكارمان توشی كۆرۆنا بون، لەگەڵ 23 مامۆستا، یەكێك لە مامۆستاكانیش هەر بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیلەدەستدا".
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتا تشرینی یەكەمی بڕیاریدا بە كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان بۆ پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی، بەڵام دوای زیادبونی توشبووانی كۆرۆنا بڕیاریدا تا یەكی كانونی یەكەم پرۆسەی خوێندن بە تەواوی رابگرێت.
"له ههموو کهمپهکانی سنوری پارێزگای دهۆک خوێندنگەمان ههیه، بهداخهوه رێژهی توشبووان لەناو كەمپەكان زۆر بوو"، مەیسەر وایوت.
بهداخهوه رێژهی توشبووان لەناو كەمپەكان زۆر بوو
لە سنوری پهروهردهی شنگال سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، 32 هەزارو 600 خوێندکار هەن، لەگەڵ 12 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر.
مەیسەر وتی "ئێمە چاوەڕێی بڕیاری نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانین، بۆ مانگی كانونی یەكەم بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن... لە ناوچەكانی ئێمە خوێندنی ئۆنلاین سودی نییە بەهۆی لاوازی هێڵەكانی ئینتەرنێت".