پارته سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب، توركمان و كوردی كه‌ركوك به‌و پێكهێنانه‌وه‌ی نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دابه‌شكاری پۆسته‌كان قایل نین.
پۆسته‌كانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، له سه‌ره‌تای تشرینی دوه‌می 2020دا دابه‌شكراونه‌ته‌وه و له‌وكاته‌وه سه‌وسه‌ن ته‌یب محێدین، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه دیاریكراوه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، حزبی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمانی له كه‌ركوك، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 11ی تشرینی دوه‌م گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجامدا.
عه‌باس به‌یاتی، جێگری سەرۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه دژی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمسیۆنین، چونكه تۆمه‌تباره به ساخته‌كاری و هاوكاری لایه‌نێكی دیاریكراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا".
ئه‌و حزبه داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن گۆڕانكاری له ستافی نوسینگه‌ی كه‌ركوكدا بكه‌ن و هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كاندا رابگرن.
كه‌ركوك، 11ی تشرینی دوه‌می 2020، گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان دژی گۆڕانكاریی و دابه‌شكاری پۆسته‌كانی كۆمسیۆن
له نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان؛ كورد جگه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، پێنج لێپرسراوێتی به‌شی به‌ركه‌وتووه، عه‌ره‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و لێپرسراوی سێ به‌ش، توركمانیش شه‌ش لێپرسراوێتی به‌شه‌كانیان وه‌رگرتووه.
عەلی ئەحمەد، لێپرسراوی به‌شی هه‌ڵبژاردن له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌وان دژی ئه‌و شێوازه نوێیه‌ی دابه‌شكاری پۆست و ستافی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنن، ئه‌وانه‌ی دانراون "كەسای پسپۆڕ و شارەزای بواری هەڵبژاردن" نین.
هه‌روه‌ها پێشیوایه دانانی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و نه‌ته‌وه‌یی بووه، رێژه‌ی كوردیش له ستافی نوێی نوسینگه‌ی كۆمسیۆن، "به‌راورد به رابردوو كه‌مكراوه‌ته‌وه".
له‌چه‌ندین خولی رابردودا، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆن لای كورد بووه، هه‌ر یه‌كێكیشیان روبه‌ڕوی ناڕه‌زایی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بونه‌ته‌وه، به‌هۆی گومانی سه‌خته‌كاری و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
تەحریر عوبێدی، لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی حزبی حه‌لی عه‌ره‌بی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 2005ـه‌وه نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆن بۆ پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو قۆرغكراوه له‌كاتێكدا شكستیشیان هێناوه له ئیداره‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، چونكه پرۆسه‌كه پڕبوو له ساخته‌كاری".
"پێمانوایه دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێك له ستافه كۆنه‌كه‌ی كۆمسیۆن دڵه‌ڕاوكێی دروستكردووه و هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نادات كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا وه‌ك هه‌لبژاردنه‌كانی رابردوو ساخته‌كاری نه‌كرێت" به‌وته‌ی عوبێدی، كه به‌ناوی حزبه‌كه‌یه‌وه داوای گۆڕینی ستافی ئێستای نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی ده‌كرد.
لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عیراق، ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن روبەڕوی رەخنەی لایەنەكان بۆوە و پرۆسەی هەڵبژاردن بە پرۆسەیەكی پاك دانەنرا، دوای ئەوەی لایەنێكی سیاسی بە تەزویری رێكخراو تۆمەتباركرا.
ناڕه‌زاییه‌كان دژی گۆڕانكارییه‌كانی ناو نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆن له‌كاتێكدایه، بڕیاره له حوزه‌یرانی 2021دا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و ئێستا ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه.