خه‌نجه‌ره‌كه‌ی لاقه‌دی مام عه‌زیز، له حه‌وت پشتیه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه لێی دانەبڕاوە، هه‌ر ئه‌وه‌ش نازناوی ئه‌بو خه‌نجه‌ری پێ به‌خشیووە.
مام عه‌زیز؛ پیاوێكی كه‌ڵه‌گه‌ته، سمێڵێكی پڕ و قه‌ترانی هه‌یه؛ زۆرینه‌ی كات به جلوبه‌رگی كوردی شاڵ و مشكییهوه ده‌رده‌كه‌وێت، پشتێنێكی پان ده‌به‌ستێت و له‌لاقه‌دی راستی كه‌مه‌ریدا، خه‌نجه‌ره‌كه ده‌خاته ژێر پشتێنه‌كه‌یه‌وه.
ده‌سكی خه‌نجه‌ره‌كه، بە دهرهوهیە و تهزبیحێكی قه‌زوانی قاوه‌یی پێوه ئاڵاوە.
ته‌مه‌نی ئه‌و خه‌نجه‌ره، نزیكه‌ی 200 ساڵه، له باوباپیرانییه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردووه، تا گه‌یشتۆته مام عه‌زیز و ئه‌ویش دوای خۆی؛ به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه ئه‌و ئه‌مانه‌ته به كه‌سێكی دیكه ده‌سپێرێت.
45 ساڵه ئه‌و خه‌نجه‌ره لای منه و ده‌یپارێزم
"45 ساڵه ئه‌و خه‌نجه‌ره لای منه و ده‌یپارێزم، نازانم دوای من بۆ كێ ده‌بێت، چونكه هیچ نهوهیهكم نییه" مام عه‌زیز بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت پێدانی ئه‌و خه‌نجه‌ره به هه‌ر كه‌سێك؛ مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له گرنگترینیان پاراستن و به‌رده‌وام هه‌ڵگرتنیه‌تی بێ‌ترس، بۆ هه‌ر شوێنێك بڕوات ده‌بێت به لاقهدیهوه بێت.
مام عه‌زیز خۆی هه‌ر واده‌كات؛ بۆ هه‌ر كوێیه‌ك ده‌ڕوات خه‌نجه‌ره‌كه‌ی بیر ناچێت، خه‌نجه‌ره‌كه بۆته ناسنامه‌ی ئه‌و و له ناو خه‌ڵكدا به ئه‌بو خه‌نجه‌ر ناسراوه.
ئه‌بو خه‌نجه‌ر؛ ناوی ته‌واوی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د كاكه‌ییه، ته‌مه‌نی 63 ساڵه و له كاكه‌ییه ره‌سه‌نه‌كانی گوندی تۆپزاوه‌ی قه‌زای داقوقه له كه‌ركوك، هه‌ر خۆیشی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه‌یه؛ له‌ناو كاكه‌ییه‌كاندا؛ كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و لای خه‌ڵك خۆشه‌ویسته.
له‌به‌ر پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، ئه‌بو خه‌نجه‌ر له سه‌رده‌می كۆرۆنادا، زیاتر كاته‌كانی به‌هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی دهباتەسەر.
"لەناو گوند و دەوروبەرییدا، بەردەوام داوامان لە هاوڵاتیان كردووە خۆیان بپارێزن لە كۆرۆنا و هەركاتێك هه‌ستیان به نیشانه‌كانی كرد سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن".
رۆژانی كه‌ره‌نتینه و رێكاره‌كانی خۆپارێزی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئه‌بو خه‌نجه‌ریش هه‌بووە؛ نهیتوانیووە وه‌ك ساڵانی رابردوو قازانج له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی بكات، چونكه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه به‌رهه‌مه‌كانیان به ئاسانی ناگاتە شار و ناوچه‌كانی تر.
"زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان نه‌فرۆشرا و له‌ناو گونده‌كه‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابهشمانكرد".
له‌كاتی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و شیرهمهنییهكانمان نه‌ده‌فرۆشرا
ئه‌بو خه‌نجه‌ر جگه له كشتوكاڵ؛ سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵدارییه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش لای ئه‌و كارده‌كه‌ن، كه له كۆرۆنادا زیانی زۆریان به‌ركه‌وت؛ كاتێك نه‌یانده‌توانی به‌رهه‌مه شیرهمهنییهكانیشیان ساغبكه‌نه‌وه.
"كه‌س ماستی نه‌ده‌كڕی.. بۆیه زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان كرد به رۆنی خۆماڵی، كه ئه‌و رۆنه‌ی ئێمه بۆ وه‌رزی زستان به‌ناوبانگه".
ئه‌بو خه‌نجه‌ر؛ جیاواز له رۆژانی تر، كه‌متر ده‌چێته شوێنان و ده‌گه‌ڕێت، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی سروشتی خۆیه‌تی.
"خۆمان پاراستووه به‌ڵام كه‌شوهه‌وای گوند و لادێ زۆر پاكه و وه‌ك شار نییه، تا ئه‌وه‌نده مه‌ترسی هه‌بێت".
كه‌م كۆبونه‌وه و بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئه‌منی و ئیداری هه‌یه له داقوق ئه‌بو خه‌نجه‌ر به‌شداری تێدا نه‌كات.
"بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری یان هه‌ر ناخۆشییه‌ك له‌نێو عهشیرهتێكدا هه‌بێت من بانگده‌كه‌ن، به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كه‌ین".
له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی هه‌یه؛ "ئه‌وان رێزمان ده‌گرن و ئێمه‌ش رێزیان ده‌گرین".
"ئێستا وایلێهاتووه، له‌كاتی هاتوچۆدا له‌نێوان گوندی تۆپزاوه و زه‌نقر و ئاواییه‌كانی تر، یه‌كسه‌ر له بازگهكهكاندا ده‌ڵێت فه‌رموو ئه‌بو خه‌نجه‌ر ره‌تبه".
له بازگه‌كاندا یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن فه‌رموو ئه‌بو خه‌نجه‌ر ره‌تبه
ئه‌و خه‌نجه‌ره؛ ناوی قه‌زوین_ـه و له ئێران دروستكراوه، وه‌ختی خۆی به دیاری بۆ باپیره گه‌وره‌ی مام عه‌زیز نێردراوه، له‌وكاته‌وه حه‌وت پشتی كردووه و هێشتا به خاوێنی ماوه‌ته‌وه.
"ناوبه‌ناو خه‌نجه‌ره‌كه پاكدهكهمهوه، زۆر خزمه‌تی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌نگ هه‌ڵنه‌هێنێت و ئاوا به پاكی بمێنێته‌وه".
مام عه‌زیز؛ خێزانداره، دوجار بۆته باوك؛ "خوا خۆی دوو كوڕی پێبه‌خشین و هه‌ر خۆیشی بۆ لای خۆی بردنییەوه"، به‌ڵام به‌هۆی "حورمه‌ت و رێزی زۆری خه‌ڵكه‌وه" هه‌رگیز هه‌ستی به بێ منداڵی نه‌كردووه.
كه‌س كاندیدی ئه‌و نییه تا دوای خۆی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی هه‌لبگرێت، بۆیه بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی خێزانه‌كه‌ی.
ئێستا خه‌می مام عه‌زیز؛ چاره‌نوسی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی باوباپیرانیه‌تی؛ ئاخۆ كێ دوای خۆی ئه‌و ئه‌مانه‌ته به دڵسۆزییەوە ده‌پارێزێت و وه‌ك ئه‌و؛ نازناوی ئه‌بو خه‌نجه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.