خاوه‌ن مۆلیده‌كانی شاری كه‌ركوك، كاره‌با له هاوڵاتیان ده‌بڕن و دژی كه‌می نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك مانده‌گرن، له‌كاتێكدا قایمقامیه‌ت گومانی له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان هه‌یه و ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به نرخه‌كانه‌وه هه‌بێت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌مشه‌و 24ی تشرینی دوه‌م ژماره‌یه‌ك خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی، مانیانگرتووه و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك كاره‌بایان له هاوڵاتیان كوژاندۆته‌وه، ئه‌وكاته‌دا كه كاره‌بای نیشتمانیش نه‌بووه.
هێمن محەمەد، دانیشتوی گه‌ره‌كی رهحیماوایه و ده‌ڵێت له كاتی نانخواردنی ئێواره‌دا كاره‌بایان لێ كوژێنراوه‌ته‌وه، كاتێكیش ته‌له‌فۆنی بۆ مۆلیدهكه كردووه، وتویه‌تی مانیانگرتووه.
"به خاوه‌ن مۆلیده و حكومه‌ته‌وه له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا ناتوانن كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، بۆ ده‌بێت له‌م نێوه‌نده‌دا ئێمه باجه‌كه‌ی بده‌ین، وای لێهاتووه له هه‌موو ململانێیه‌كدا هاوڵاتیان قوربانین و باج ده‌ده‌ن" هێمن بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ناكۆكی حكومه‌ت و خاوه‌نی مۆلیده‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌با و بڕی ئه‌و گازه‌ی پێیانده‌درێت مانگانه له كه‌ركوك دوباره ده‌بێته‌وه.
زەردەشت یونس، خاوه‌نی یه‌كێك له مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی كهمكردنهویه نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌وه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌وه وه‌ك هه‌ڵوێستێك ده‌ستمانكرد به مانگرتن و مۆلیده‌كانمان كوژانده‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت پێشتر بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاركردنی مۆلیده بڕی 45 دینار دانراوه به‌ڵام قایمقامیه‌ت بۆ 30 دینار كهمیكردۆتهوه.
زه‌رده‌شت جه‌ختیكرده‌وه "تا نرخه‌كه زیاد نه‌كه‌ن كار به مۆلیده‌كانمان ناكه‌ینه‌وه".
تائێستا نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی تشرینی دوه‌م دیارینه‌كراوه به‌ڵام له مانگی پێشودا هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕی حه‌وت هه‌زار و 500 دینار له هاوڵاتیان وه‌رگیرا.
به كوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌كان توشی شۆك بوم
فه‌لاح یایچلی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتێك كە بیستم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان مانیانگرتوە و مۆلیدەكانیان كوژاندنەوە توشی شۆك بوم، چونكە تائێستا نرخ بۆ مۆلیدە دیارینەكراوە و هەموو كۆتایی مانگێك نرخ دیاریدەكرێت".
ئه‌و گومانی هه‌یه "هۆكاری سه‌ره‌كی كوژاندنەوەی مۆلیدەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی 10 بازرگانی گاز كە لە بازاڕی ڕەش كاریاندەكرد لە لایەن هەواڵگری پۆلیسی نەوتەوە دەسگیركراون، ئێستا خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان گازیان بە ئاسانی دەستناكەوێت و دەیانەوێت حكومەت گازی زیاتریان پێبدات".
پارێزگای كەركوك رۆژانە پێویستی بە زیاتر له هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.