هێزه ئه‌منییه‌كانی دوزخورماتوو، 27 هاوڵاتی به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه زۆرینه‌یان گه‌نجن و تازه ئالوده بون.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و 27 هاوڵاتییه له دوزخورماتوو، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیسی قه‌زاكه و هێزه‌كانی دیكه‌دا بووه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له سێ مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا.
عه‌مید حسێن عه‌لی ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له سێ مانگی رابردودا هێزه هاوبه‌شه‌كان 27 هاوڵاتی نیشته‌جێی ناو سه‌نته‌ری قه‌زای دوزخورماتوویان ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان".
"بەشێکی زۆری ده‌ستگیركراوه‌كان گه‌نجن، تازه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بون، به‌شێكی دیكه‌شیان داواكراو بون له‌لایه‌ن دادگاكانی عیراقه‌وه".
له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له مادده هۆشبه‌ره‌كانی کریستاڵ، تلیاک و حەبی ترامادۆڵ.
عه‌مید حسێن وتی "به‌شێكی زۆری ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له شاره‌كانی باشوری عیراقه‌وه ده‌هێنرێنه قه‌زاكه‌وه".
قه‌زای دوزخورماتوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق سنوری هه‌یه و به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆكار ده‌زانرێت بۆ كۆنتڕۆڵنه‌كردنی ته‌واوه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو ده‌ڵێت ئاماری ده‌ستگیركردن و به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به‌راورد به ساڵانی پێشوو كه‌میكردووه، "ساڵانی پێشتر ئاماره‌كان له ههڵكشاندابون به‌ڵام به هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوڵاتیان و پشتبه‌ستن به كامێراكانی چاودێری ناوشار رێژه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌مبۆته‌وه".
ته‌نیا له سێ مانگی ساڵی 2019دا، 100 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له دوزخورماتوو دهستگیركرابون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا بۆ (كه‌ركوك ناو).
دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای دوزخورماتوو، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆییه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقن.