هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له كۆگایه‌كی ناوشاردا ده‌ستبسه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تبارێك به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
له كۆگایه‌كی گه‌ڕه‌كی شۆراوی باكوری شاری كه‌ركوك، پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی دوه‌م، هێزه‌كانی پۆلیس له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌دان كارتۆن حه‌بی جۆری ترامادۆڵ.
ئه‌و حه‌به؛ جۆرێكه له ئازارشكێن، ته‌نیا به ره‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌فرۆشرێت و له چوارچێوه‌ی حه‌به هۆشبه‌ره‌كاندا، پۆلێنكراوه.
عەقید هوما ره‌ئوف، لێپرسراوی بەشی مادەی هۆشبەر لە پۆلیسی کەرکوک، به (كه‌ركوك ناو)ی وت" له‌و كۆگایه‌ی گه‌ڕه‌كی شۆراو ده‌ستگیركراوه به‌سه‌ر 14 ملیۆن و 600 هه‌زار پارچه حه‌بی ترامادۆڵ، كه به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هێنان و بازرگانیكردنی قه‌ه‌غه‌یه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك، تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڵاتون و به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، حه‌به دهستبهسهركراوهكانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كراون تا له‌ناوببرێن.
عەقید هوما ره‌ئوف وتی "تائێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی حه‌به‌كان هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ستیپێكردووه".
به‌پێی یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه په‌رله‌مانی عیراق له ساڵی 2017دا ده‌ریكردووه، هه‌ر كه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ر هاورده بكات، یان بیچێنێت به ئامانجی بازرگانیكردن له سێداره‌ده‌درێت یان به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت.
هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبێت، یان بیكڕیت، به‌كاریبهێنێت و بیگوازێته‌وه، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزاده‌درێت، له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌ك كه له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 30 ملیۆن زیاتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی یاساكه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له ساڵی 2019دا، بازرگانیكردن و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه به "خێرایی بڵاوده‌بنه‌وه" له كه‌ركوك.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و ته‌نیا له‌ناوشاری كه‌ركوك، 36 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی ماددەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی لیوای 61ی تایبه‌تی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.