هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له دوو ملیۆن و 819 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 115 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی تشرينى دوه‌می 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 81 ملیۆن و 262 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 هه‌زار دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 819 هه‌زار و 169 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا.
هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه و به تانكه‌ر، له مانگی رابردودا 252 هه‌زار و 763 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
نه‌وتی خاوی عیراق له تشرینی دوه‌مدا هه‌ر به‌رمیلێكی به 41.778 دۆلار فرۆشراوه، به‌وه‌ش داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته زیاتر له 115 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مانگی تشرینی یه‌كه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك دوو ملیۆن و 867 هه‌زار و 637 به‌رمیل بوو، به داهاتی نزیكه‌ی زیاتر له 109 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.