ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا له دهۆك، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه هێشتا ساڵی نوێی خوێندنیان ده‌ستپێنه‌كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌هۆی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
پرۆسه‌ی خوێندنی 2020-2021 له ته‌واوی پارێزگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی، 29ی تشرینی دوه‌م ده‌ستیپێكرد، به‌پێی كۆمه‌ڵێك رێكار و مه‌رجی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقه‌وه، رێگه‌نه‌درا خوێندنگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا له دهۆك، پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ن.
هودا خالد، لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا له دهۆك به (كه‌ركوك ناو) ی وت "هه‌موو ئاماده‌كاریمان كردبوو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان، به‌ڵام شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی دهۆك وتیان ئێوه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی خوێندگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نابێت خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای تشرینی دوه‌می 2020ـه‌وه ده‌وامی پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی راگرتووه تا 7ی كانونی دوه‌می 2021، به‌ڵام پۆله‌كانی دیكه بڕیاردراوه به ئۆنلاین بخوێنن.
ناچارین پابه‌ندی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین
"راسته له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستكرا به كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان له هه‌موو عیراق، به‌ڵام ئێمه ناچارین پابه‌ندبین به‌بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه" لێپرسراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا له دهۆك، وای وت.
به‌پێی پلانی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، هه‌ر پۆلێكی خوێندن، له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا رۆژێك ده‌چنه‌وه ناو خوێندنگه، رۆژانی دیكه به ئۆنلاین وانه‌كانیان ده‌خوێنن.
هودا خالد وتی "بێگومان نه‌كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر خوێندكاران، هه‌رچه‌نده ده‌توانن به ئۆنلاین به‌رده‌وامبن تا ئه‌وكاته‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان ده‌كرێنه‌وه".
په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا له دهۆك، 125 خوێندنگه‌ی هه‌یه كه 54 هه‌زار و 71 خوێندكار تیایدا ده‌خوێنن.
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 734 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی هه‌ن و زۆرینه خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین ئاماری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم.
ساڵی نوێی خوێندن له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌دا، به ئامانجی خۆپارێزییه له مه‌ترسی كۆرۆنا، كه تائێستا توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه له عیراق گه‌یشتۆته 556 هه‌زار و 728 كه‌س، له نێویاندا 12 هه‌زار و 340 كه‌س به‌وهۆیه‌وه مردون.