رێگای كەركوك – بەغدا دادەخرێت

كەركوك/4ی كانونی یەكەمی 2020/ داخستنی رێگای كەركوك – بەغدا بەهۆی بونی ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراو فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو

پۆلیسی فیدراڵی رێگای كەركوك – بەغدای داخست، بەهۆی بونی ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراو كە لەسەر رێگاكە لە نوسری قەزای داقوق بەجێهێڵدراوە.

بەپێی وتەی پەیامنێری (كەركوك ناو) لە داقوق، لە كاتژمێر 11:45 خولەكەوە رێگاكە لە هەردوو سایدەكەوە داخراوە و لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەیانەوێت پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكە بكەن تا دڵیناببنەوە لەوەی بۆمبڕێژكراوە یان نا.

شەوی رابردوو بە هەمان شێوە بۆ ماوەیەك هەمان رێگا داخرا، دوای بونی بۆمبێكی چێنراو كە بەر لە تەقاندنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە پوچەڵكرایەوە.

ناوبەناو جموجۆڵی چەكداری لە سنوری قەزای داقوق بەدیدەكرێت و هێزە ئەمنییەكان بە پاشماوەی چەكدارانی داعش ناویان دەبەن.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT