غاده عه‌بدولـله‌تیف، شایه‌تی مردنی یه‌كه‌م منداڵی ناوسكی بوو، به‌رله‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی شه‌كه‌تی بكات و ژیان له‌ویش بسه‌نێته‌وه.
له خانه‌قینه‌وه بۆ كه‌لار، دوو نه‌خۆشخانه و ژماره‌یه‌كی زۆر له پشكنین، به زیاتر له 115 رۆژ چاودێری ورد و چاره‌سه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌و ژنه له كۆرۆنا رزگاربكه‌ن، تا شه‌وی 5ی كانونی یه‌كه‌می 2020 كۆتایی به ئازاره‌كانی هات و گیانی سپارد.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆرۆنا له غاده عه‌بدولـله‌تیف (20 ساڵ)، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئابی ئه‌مساڵ، كاتێك به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه چۆته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خانه‌قین، به‌ڵام پشكنینی كۆڤید – 19 (كۆرۆنا)ی بۆ كراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ) بووه.
"ئه‌وكات هێنامانه‌وه بۆ ماڵی دایكی، به‌ڵام رۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستی خراپتر بوو، بۆیه دوباره بردمانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌شت رۆژ له‌ژێر چاره‌سه‌ردا مایه‌وه" نیهاد عه‌باس، هاوسه‌ری غاده وای وت.
كاتێك گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا بارودۆخی گورچیله و سییه‌كانی باش نه‌بون
(كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندی به لێپرسراوانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قینه‌وه كرد، سه‌رباری به‌ڵێنی لێدوان؛ به‌ڵام دواتر وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
غاده ئه‌وكاته‌ی براوه‌ته نه‌خۆشخانه له مانگی حه‌وته‌می دوگیانیدا بووه به یه‌كه‌م منداڵی.
"له خانه‌قینه‌وه به په‌له ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له كه‌لار كراین، هه‌رزوو هه‌موو پشكنینێكیان بۆ كرد، وتیان كۆرۆنایه‌تی، بارودۆخی گورچیله و سییه‌كانی باش نه‌بون، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه منداڵه‌كه‌ی ناوسكی مردبوو" به‌وته‌ی نیهاد بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و هێشتا له شۆكی روداوهكهدایه؛ دوو كۆستی گه‌وره‌یه، به جارێك؛ یه‌كه‌م منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یشی له‌ده‌ستدا.
نیهاد و غاده، هێشتا ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا تێنه‌په‌ڕیووه، له 27ی كانونی یه‌كه‌می 2019 ژیانی هاوبه‌شییان پێكهێناوه، ماڵیان له كه‌لاره و بۆ میوانی له ماڵی دایكی غاده بون له خانه‌قین، كاتێك باری ته‌ندروستی تێكچووه.
"پزیشكی ژنان و تایبه‌ت به منداڵبون، له نه‌خۆشخانه‌ی شێره‌ی نه‌قیبه‌وه هاته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا و منداڵه‌كه‌یان به مردویی له سكی ده‌رهێنرا، كه ته‌مه‌نی حه‌وت مانگ و 10 رۆژ بوو، به‌هۆی دابه‌زینی ئۆكسجینی دایكیه‌وه خنكابوو".
دابه‌زینی ئاستی ئۆكسجین؛ یه‌كێكه له نیشانه باوه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به قورسی په‌تای كۆرۆنا ده‌گرن.
سالار محه‌مه‌د ئه‌مین، پزیشكی هه‌ناوی له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له قه‌زای كه‌لار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "غاده بۆ ماوه‌ی 115 رۆژ له خه‌سته‌خانه بوو، له نزیكه‌وه ئاگاداریی بوم، كاتێك هێنایان به‌په‌له پشكنینی كۆرۆنامان بۆ كرد و ده‌ركه‌وت به قورسی په‌تای كۆرۆنای گرتووه".
به‌پێی ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری كردبووه سه‌ر جگه‌ر و گورچیله و سییه‌كانی غاده عه‌بدولـله‌تیف، جگه له دروستبونی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئۆكسجینی بۆ سه‌دا 30 تا 40، له‌كاتێكدا ئۆكسجینی پێویست ده‌بێت له‌نێوان سه‌دا 95 بۆ 100 بێت.
سالار محه‌مه‌د ده‌ڵێت دوای دوو هه‌فته، ناوبه‌ناو، یان هه‌فته‌ی سێ‌جار شتنی گورچیله‌یان بۆ غاده كردووه، به‌ڵام هه‌ر رێژه‌ی ئۆكسجینی به‌رز نه‌بۆته‌وه.
منداڵه‌كه‌ی ناوسكی هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین مردبوو
"منداڵه‌كه‌ی ناوسكی هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین مردبوو، پێش ئه‌وه‌ی بهێنرێته لای ئێمه، هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی پێكه‌وه رویدا، چونكه به دوگیانی توشی كۆرۆنا بوو، هه‌ر دابه‌زینی ئۆكسجین و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێنی منداڵه‌كه‌ی خنكاندبوو" پزیشكه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا واده‌ڵێت.
نه‌خۆشخانه‌كه رۆژانه پشكنینیان بۆ غاده كردووه، به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ردا بووه، ئه‌وه‌ش هاوسه‌ری غاده شایه‌تی بۆ ده‌دات و هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ریان نییه.
سالار محه‌مه‌د ده‌لێت دوای سێ هه‌فته له چاره‌سه‌ر، گورچیله‌كانی غاده كه‌وتۆته‌كار، بۆیه سونده‌ی ناو له‌شی لێكراوه‌ته‌وه كه بۆ شتنی گورچیله و چاره‌سه‌ر پێوه‌ی بووه، "دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م باری ته‌ندروستی جارێكی‌تر تێكچووه‌وه و ئه‌مجاره به‌رگه‌ی نه‌گرت، بۆیه نه‌یتوانی كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت و گیانیله‌ده‌ستدا".
ته‌رمی غاده ره‌وانه‌ی خانه‌قین كراوه‌ته‌وه و له گۆڕستانی خدر زنده به‌خاكسپێردراوه.
"ژیانێكی پڕ لەئارامیمان هه‌بوو، چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م منداڵمان بوین، به‌ڵام كۆرۆنا نه‌یهێشت، ژیان و خهونهكانیی بردین" هاوسه‌ری غاده وای وت.
غاده خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بووه و هاوسه‌ره‌كه‌یشی مامۆستای په‌یمانگه‌یه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له نه‌خۆشخانه بوو، یه‌كجار ئومێدی زۆر بۆ نیهاد عه‌باس و ته‌واوی خێزانه‌كه گه‌ڕایه‌وه، كاتێك غاده باری ته‌ندروستی باشتر بوو، "بارودۆخی باشتر بوو، هاوكاریمان ده‌كرد هه‌ڵبستێت و هاتوچۆ بكات، به‌ڵام له ژوره‌كه‌یدا نه‌خۆشێكی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد، شیوه‌ن و گریانی كه‌سوكاره‌كه‌ی غادهیان نا‌ئومێد كرد، كه‌وته‌وه بیری منداڵه‌كه‌یی و وتی ئه‌ویش ده‌مرێت".
توشبوانی كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 564 هه‌زار و 200 كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له سه‌دا 87یان چاكبونه‌ته‌وه، 12 هه‌زار و 432 هاوڵاتیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا؛ نه‌یهێشت نیهاد عه‌باس پرسه‌ش بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دابنێت؛ ئه‌و كه سكاڵای له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك نییه و به قه‌ده‌ری خوا قایله؛ تكای له هاوڵاتیانی دیكه ئه‌وه‌یه خۆیان بپارێزن و له مه‌ترسی كۆرۆنا به‌دوربن، تا ئازاره‌كانی ئه‌و نه‌بیننه‌وه.