خانمێكی دژه‌باو، له لاوێتییه‌وه پابه‌ندی زۆرینه‌ی كلتوره باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی نه‌بووه و ته‌مه‌نێكه هه‌وڵی گۆڕینیان ده‌دات، تا كچان و ژنان ئازاد بن.
"سوپاس بۆ باوكم، باڵهكانمی نه‌بڕی و فێری فڕینی كردم" ئه‌مه پۆستێكی نێو فه‌یسبوكه‌كه‌ی سه‌میره كاكه‌ییه، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كدا دایناوه كه هه‌ردوو باڵی هاوشێوه‌ی باڵنده به‌رزكردۆته‌وه و ئاماژه به ئازادیی خۆی ده‌كات.
ئه‌و بۆته هاوڕێی شه‌قام، هه‌ر چالاكییه‌ك بۆ ئازادی كچان و ئافرەتان بێت؛ به دڵنیاییه‌وه له‌وێیه و زۆربه‌ی جار له نێو له‌پی ده‌سته‌كانیدا دروشمه‌كانی ده‌نوسێته‌وه.
شەقام گۆڕەپانی چالاكی کەسێكە لەچوارچێوه‌ی ماڵ بێتە دەرەوە و تواناكانی دەربخات
"دژه‌باو بوم، زۆرجار ئه‌و دابونه‌ریته‌ی زۆربه‌ی كچان په‌یڕه‌ویان ده‌كرد من باوه‌ڕم پێی نه‌بوو، به‌رده‌وام خاوه‌نی بیروبۆچون و هه‌ڵوێستی خۆم بوم" سه‌میره وای وت.
سەمیرە محه‌مه‌د حسێن (57 ساڵ)، به سەمیرە كەریمات ناسراوه، چالاكوانێكی به‌توانا و روخسارێكی دیاری كه‌ركوكه، به‌هۆی زۆری ده‌ركه‌وتنی له بۆنه و مه‌راسیمه‌كانی داكۆكیی له مافی هاوڵاتیان به تایبه‌ت خانمان.
"شەقام واته بێ سنوری و ئازادی، شەقام گۆڕەپانی چالاكی کەسێكە لەچوارچێوه‌ی ماڵ بێتە دەرەوە و تواناكانی دەربخات".
باوه‌ڕی ته‌واوی به ده‌نگی شه‌قام و كاریگه‌ری ناڕه‌زاییه‌كان هه‌یه؛ چونكه له شه‌قامه‌وه ده‌توانن په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
ئه‌و خانمه كاكه‌ییه، بێ شه‌قام هه‌ڵناكات، بۆیه ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ ئه‌و هه‌واڵێكی زۆر ناخۆش بوون، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به واتای كۆتاییهاتنی چالاكییه‌كانی شه‌قام و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی ژنان بوو.
"كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌بوو، چونكه چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كان له كه‌ركوك نه‌مان، رۆژانێكی زۆر ناخۆش بون".
چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كان به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌مان و رۆژانێكی زۆر ناخۆش بون
سه‌میره كه‌ریمات، سروشتی خۆی وایه ناتوانێت بێ چالاكی دابنیشێت، بۆیه له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا بایه‌خی زیاتری بە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا، كردی به جێگره‌وه‌یه‌كی كاتیی بۆ چالاكییه‌كانی شه‌قام، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی ده‌رباره‌ی ئازادیی خانمان، هانی خۆپارێزی و هاوكاری كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌تی ده‌دا، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌یانده‌توانی كاربكه‌ن.
"له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاك بوین؛ به شێوه‌ی گروپی ئۆنلاین و به كۆمه‌ڵ كارمانده‌كرد، گروپێكمان بۆ بۆنه‌ی كاكه‌ییه‌كان دروستكرد كه زیاتر له چوار هه‌زار ئه‌ندامی كاكه‌یی هه‌بوو، له‌وێوه جگه له نمایشی چالاكی و به‌هره‌ی به‌هره‌داران، سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ لێكتێگه‌یشتن و ناسینی خه‌ڵكی زیاتر".
كۆرۆنا هێشتا مه‌ترسییه له عیراق، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی لێپرسراوانی ته‌ندروستی له حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆرێك له رێكاره‌كانی خۆپارێزی، له نێویاندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراون.
نه‌مانی قه‌ده‌غه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌ر شه‌قام، خواستی دڵی سهمیرهیه، ئه‌و له شه‌قامه‌وه روبه‌ڕوی به‌ربه‌ست و رێگریی زۆر بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وازناهێنێت و "كۆڵنادهم چونكه باوه‌ڕم به ئازادیییه و خۆم له كه‌س به‌كه‌متر نابینم".
سه‌میره كه‌ریمات، له بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ئافره‌ت ده‌سته‌مۆ نه‌بووه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت بوو تا له خوێندنگه‌وه بۆ مافه‌كانی خۆی بێده‌نگ نه‌بێت و ده‌یه‌وێت منداڵه‌كانیش به‌هه‌مان رێگه‌دا بڕۆن.
ئه‌و دایكی سێ كچ و كوڕێكه، كچێكی گۆرانیبێژه و یه‌كه‌می به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێی به‌هره‌ی جیاواز بووه.
"باوەڕم وایە کاتێک دایک ئازاد بێت، ئه‌وا منداڵ و نەوەکانیشی بەئازادی گەورە دەبن".
كه‌مینه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا مافه‌كانیان خوراوه
سه‌میره ده‌ڵێت به پشتگیریی هاوسه‌ری، توانیویه‌تی ژیانی له نێوان كار و چالاكی و گرنگیدان به خێزانه‌كه‌ی، رێكبخات.
ئه‌و پێنج ساڵ له ده‌زگای رۆژ بۆ پێگه‌یاندنی ئافره‌تان و داكۆكی له مافه‌كانیان كاریكردووه و ئێستا فەرمانبەرە له خوێندنگه‌یه‌كی كه‌ركوك.
جگه له مافه‌كانی ئافره‌ت، سه‌میره داكۆكیكاری مافی كه‌مینه‌كانی عیراقیشه، ده‌یانجار له ناڕه‌زایی و چالاكییه‌كانی كاكه‌ییه‌كاندا به‌شداربووه، هانیان ده‌دات به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ن و په‌ره به به‌هره و تواناكانیان بده‌ن.
"كه‌مینه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا مافه‌كانیان خوراوه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه ده‌نگیان به شوێنی مه‌به‌ست بگه‌یه‌نم".
سه‌میره كه‌ریمات ده‌ڵێت چونه سه‌ر شه‌قام ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه، چجای بۆ داواكردنی ئازادیی ژنان و هاندانیان بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌مۆیی، بۆیه له خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌وه گۆڕانكاریی ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵده‌دات هه‌موو كۆمه‌ڵگه بگرێته‌وه.