"دوای گیانله‌ده‌ستدانی خزمێكم به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌سوكاره‌كه‌ی 15 بوتڵی ئۆكسجینیان لامابوو، كه نه‌یانتوانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌كاریبهێنن" له‌وكاته‌دا بیرۆكه‌یه‌ك لای عه‌لی نوری عه‌زی (38 ساڵ) گه‌ڵاڵه ده‌بێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌وازی به‌خشینی بوتڵه ئۆكسجینهكان به‌توشبوانی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه.
كه‌سوكاری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن و ئه‌ویش بوتڵه‌كانیان پێده‌گه‌یه‌نێت، له‌و هه‌نگاوه‌وه بیر له دامه‌زراندنی گروپێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ دابینكردنی ئۆكسجین ده‌كاته‌وه، تا وه‌ك تیمێكی خۆبه‌خش تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی توشبوانی ئه‌و په‌تایه له كه‌ركوك كاربكه‌ن، به‌وته‌ی عه‌زی بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌ندامانی گروپه‌كه به خێرایی زیاد ده‌كه‌ن و ورده‌ورده بوتڵه ئۆكسجینهكانیان ده‌گاته 350 بوتڵ، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و توشبوانهیه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئۆكسجین ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و توشبوانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانیشدا خه‌وێنراون و بارودۆخی ته‌ندروستییان له مه‌ترسیدایه.
تیمی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ دابینكردنی ئۆكسجین"، به یه‌كێك له گروپه گرنگه خۆبه‌خشه‌كانی شاری كه‌ركوك داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ی توانیویانه هاوكاری كه‌سوكاری توشبوانی كۆرۆنا بكه‌ن، له‌رێی دابینكردنی بێ به‌رانبه‌ری ئۆكسجین یان وه‌رگرتنی ته‌نیا نرخی پڕكردنه‌وه‌ی بوتڵی ئۆكسجینه‌كه.
ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه بۆ ئه‌و توشبوانهیه له ماڵه‌كانیاندا خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و ناتوانن له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن
"به‌پێی سیاسه‌تی تیمه‌كه، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و له توانایاندا نییه له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن" عه‌زی وای وت.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه حكومه‌ت و هیچ لایه‌نێكی دیكه پاڵپشتی داراییان ناكات، به‌ڵكو پشت به به‌خشینی دارایی بازرگان و كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌به‌ستن، له بازاڕی ره‌شدا بوتڵی ئۆكسجین ده‌كڕن كه هه‌ندێكجار نرخی به‌ك بوتڵ ده‌گاته 300 دۆلار (زیاتر له 350 هه‌زار دیناری عیراقی).
هه‌ر بوتڵێكی ئۆكسجین، له كارگه‌كانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك به 9 هه‌زار دینار پڕده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كێك له كارگه‌كان داشكاندنی بۆ تیمه‌كه كرد و ئێستا له به‌رانبه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی بوتلێكدا ته‌نیا شه‌ش هه‌زار دیناریان لێوه‌ده‌گرێت.
ئه‌ندامانی تیمه خۆبه‌خشه‌كه، له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌به‌ستن توشبوی كۆرۆنان و پێویستیان به ئۆكسجینه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی محه‌مه‌د نوری (41 ساڵ)، كه ده‌ڵێت ههژمارێكیان له فیسبوك هه‌یه به ناوی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ دابینكردنی ئۆكسجین" و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هه‌موو ئه‌ندامانی تیمه‌كه تیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته 28 هه‌زار و 546 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 22 هه‌زار و 81 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 763 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
"وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆته په‌ناگه بۆ زۆرێك له‌خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به دابینكردنی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشه‌كانیان و تائێستا ئۆكسجینمان بۆ ده‌وروبه‌ری 500 حاڵه‌ت دابینكردووه، هه‌ر توشبویه‌كیش نزیكه‌ی 10 بوتڵی ئۆكسجینی پێده‌ده‌ین و به‌پێی بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه ده‌گۆڕێت" نوری بۆ (كه‌ركوك ناو) واده‌ڵێت.
تائێستا توانیومانه ئۆكسجین بۆ ده‌وروبه‌ری 500 توشبوی كۆرۆنا دابینبكه‌ین
موهه‌نه‌د عامر (26 ساڵ)، یه‌كێكه له سودمه‌ندبوانی كاره‌كانی تیمی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا"ـیه، كاتێك دایكی توشی كۆرۆنا بووه، له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌وه كردووه و بوتڵی ئۆكسجینیان بۆ بردۆته به‌ر ده‌رگا و ته‌نیا پاره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بوتڵه‌كانیان لێوه‌رگرتووه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك چه‌ندجارێك روبه‌ڕوی كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین بونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، ئه‌وه‌ش وایكرد هاوڵاتیان له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بوتڵی ئۆكسجین بده‌ن.
به درێژایی كات؛ عه‌زی و هاوڕێكانی له تیمی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ دابینكردنی ئۆكسجین" له كاری خۆبه‌خشی به‌رده‌وامن بۆ هاوكاریكردنی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك.