وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دوه‌م بیره نه‌وتی كه‌ركوكی راگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌یدا.
بیره نه‌وتی ژماره 33ی كێڵگه‌ی خه‌بازه له پارێزگای كه‌ركوك، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانونی یه‌كه‌م ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكرا.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "به هه‌وڵی كارمه‌ندانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور و هاوكاری كۆمپانیا نیشتمانییه‌كانی نه‌وت توانراوه ئاگری هه‌ردوو بیره نه‌وتی ژماره 33 و 44 به كێڵگه‌ی خه‌بازه بكوژێنرێنهوه، ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا".
هەردوو بیری ژماره 33 و 44، لە كاتژمێر 1:30ی بەرەبه‌یانی 9ی كانونی یەكەم لە گوندی خه‌بازه‌ی خۆرئاوای كه‌ركوك ته‌قێنرانه‌وه، ئەوەش بەپێی وتەی هێزە ئەمنییەكان لەڕێی بۆمبی چێنراو و لەلایەن "چەكدارانی داعشەوە" بووە.
ئاگری بیری ژماره 44ی نه‌وتی خه‌بازه 13ی كانونی یه‌كه‌م كۆنتڕۆڵكرا.
بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای نەوتی باكور، بەرهەمی ئەو دوو بیرە رۆژانە 2000 بەرمیلی نه‌وت بووە.
سەرچاوەیەك كە لە كۆمپانیای نەوتی باكور، لێپرسراوێتی هەیە و لەبەرئەوەی مافی لێدوانی نییە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت ئاگری ئه‌و بیره نه‌وتییانه "رۆژانە زیانی 80 هەزار دۆلاری بە حكومەتی عیراق گەیاندووە".
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له تشرینی دوه‌می 2020دا گه‌یشته زیاتر له دوو ملیۆن و 819 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 115 ملیۆن دۆلار بوو، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.