وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زیاتر له 211 خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی عیراقی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانونی یه‌كه‌می 2020 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق، ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ناوی ده‌رچوانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڵاوكرده‌وه.
نه‌بیل كازم، وه‌زیری خوێندنی باڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021 به‌پێی سیسته‌می ناوه‌ندی وه‌رگرتن، 211 هه‌زار و 402 ده‌رچوی هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دوه‌می قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رگیراون.
له‌م ساڵدا 453 هه‌زار و 267 خوێندكار له هه‌موو به‌شه جیاوازه‌كانی 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كرد و له هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دوه‌مدا 262 هه‌زار و 593 خوێندكار ده‌رچون.
به‌پێی سیسته‌می ناوه‌ندی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا تێكڕای كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له كۆلێژه پزیشكییه‌كاندا سه‌دا 99.6 بووه، له كۆلێژه‌كانی پزیشكی ددان سه‌دا 98.8 و كۆلێژه‌كانی ده‌رمانسازی كۆنمره‌ی سه‌دا 98.5 وه‌رگیراون.
له نێو زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كورسی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان، زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕ و رژێمی پێشوی به‌عس و چه‌ند توێژێكی دیكه دانراوه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆناوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندنی خوێندكاران، ده‌رفه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ خوێندكارانی ئاماده‌یی ره‌خساند، به‌ڵام هێشتا واده‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌سه‌ر ده‌رچوانی خولی سێیه‌دا دیارنییه.
6ی كانونی یەكەمی 2020 دەوامی زانكۆ و پەیمانگەكانی عیراق دەستیانپێكردهوه، به جۆرێك وانە تیۆرییەكان بە شێوەی ئۆنلاین و پراكتیكییەكان لەناو پۆلدا ده‌خوێنرێن، ئەوەش بە رچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ت له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی عیراق كلیك لـــێــره بكه