كاره‌بای نیشتمانی له كه‌ركوك، له شه‌و و رۆژێكدا پێنج تا حه‌وت كاتژمێر هه‌یه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه له‌كاتێكدا حكومه‌ت ده‌ڵێت له ده‌ستی ئه‌واندا نییه و ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی كانونی یه‌كه‌م گروپی خه‌ڵك له كه‌ركوك، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان دژی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی ئه‌نجامدا.
حه‌سه‌ن حسێن، نوێنه‌ری هاوڵاتیانی ناڕازی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند مانگێكه كاره‌بای نیشتمانی زۆر كه‌مبۆته‌وه و له 24 كاتژمێردا ته‌نیا پێنج كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت".
به‌شداربوانی ناڕه‌زاییه‌كه داوایانكرد چاره‌سه‌ری كه‌می كاره‌بای نیشتمانی بكرێت، به‌وپێیه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیش به‌شێكی زۆری به ئۆنلاین له ماڵه‌وه ده‌خوێنرێت و پێویستیان به كاره‌با هه‌یه.
حسێن ده‌ڵێت مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆوه كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن بۆیه هێنده‌ی تر كێشه بۆ خوێندنی ئۆنلاین دروستبووه.
عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری به‌ده‌م هاوڵاتیانی ناڕازییه‌وه رۆیشت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، وتی كێشه‌ی كاره‌با له هه‌موو عیراقدا هه‌یه، چونكه توانای به‌رهه‌مهێنان له 17 هه‌زار مێگاواته‌وه بۆ 11 هه‌زار مێگاوات كه‌مبۆته‌وه.
به‌شێك له كاره‌بای كه‌ركوك، له‌رێی وه‌به‌رهێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌پێی گرێبه‌ستێك دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌وته‌ی حه‌مادی به‌هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه كاره‌بایان پێنادات.
عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوك ده‌رباره‌ی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی رونكردنه‌وه ده‌دات
قه‌یس ره‌زوانی، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حه‌وت كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، له‌گه‌ڵ 9 كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی كه رۆژانه له 3ی دوانیوه‌ڕۆوه كارده‌كه‌ن، به‌وه‌ش له شه‌و و رۆژێكدا ده‌گاته 16 كاتژمێر و له ئه‌نجامدا كه‌ركوك هه‌شت كاتژمێر بێ كاره‌بایه".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ناگاته پێنج كاتژمێر له شه‌و و رۆژێكدا.
ره‌زوانی ده‌ڵێت پێشتر پشكی كاره‌بای كه‌ركوك نزیكه‌ی 750 مێگاوات بووه، كه رۆژانه 16 تا 18 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان دراوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕه كه‌مبۆته‌وه بۆ 400 مێگاوات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی كه‌ركوكه‌وه له تۆڕی نیشتمانییه‌وه.
پارێزگای كەركوك رۆژانە پێویستی بە هه‌زار و 200 مێگاوات كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبای پێویست بە هاوڵاتیان بدات و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پشت به 733 مۆلیده‌ی ئه‌هلی ده‌به‌ستێت.