نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه روخاوه‌كانی ئێزیدی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، پشت به به‌خشینی خه‌ڵك و هه‌ندێك لایه‌نی ناحكومی ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی پاڵپشتی حكومییه‌وه، سه‌رباری تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا.
"دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له‌ژێر ده‌ستی داعش، ورده‌ورده نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراو یان له‌رێگه‌ی خه‌ڵك و ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای داراییان هه‌یه ده‌ستیپێكرد" به‌وته‌ی جه‌عفه‌ر سه‌مۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئێزیدی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌كدارانی داعش هه‌ر مه‌زارگه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی شنگال و باشیك ده‌ستیان پێگه‌یشت خاپوریان كرد، كۆی مه‌زارگه خاپوركراوه‌كانی ئێزیدی ده‌گاته 68 مه‌زارگه".
ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان گورزێكی به‌هێز و قورس بوو له دڵی ئێزیدییه‌كاندا
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014دا مه‌زارگه‌كانی خاپوركرد كاتێك توانییان ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی نه‌ینه‌وادا بگرن.
به‌بڕوای سه‌مۆ، ته‌قاندنه‌وه و خاپوركردنی مه‌زارگه‌كان "گورزێكی به‌هێز و قورس بوو له دڵی ئێزیدییه‌كاندا"، چونكه ئیمانی زۆریان به مه‌زارگه‌كان هه‌یه و له ئایینییه‌كه‌یاندا گرنگی زۆری پێدراوه، بۆیه وێرانكردنیان شوناسی ئه‌وان ون ده‌كات.
دوور له رۆڵی حكومه‌ت
دوای كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، به هه‌وڵ و كاری خۆبه‌خشی ئێزیدییه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری دارایی و كاری به‌شێك له رێكخراوه‌كان، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان ده‌ستیپێكرد، به‌وته‌ی سه‌مۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئێزیدی داواشی له حكومه‌تی عیراقی كرد بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان ته‌رخانبكات، نه‌ك ته‌نیا پشت به به‌خششی هاوڵاتیان ببه‌سترێت.
له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017دا، حكومه‌تی فیدراڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی له‌ژێر ده‌ستی داعش راگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان.
خه‌یری عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردن له شنگال رونیكرده‌وه مه‌زارگه‌كانی ئێزیدی له‌لایه‌ن خۆبه‌خشان و خه‌ڵكانی "خێرخواز"ـه‌وه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به كاركردن له پرۆژه‌كاندا یان به‌خشینی هاوكاری دارایی.
ئه‌و رێكخراوه‌ش وه‌ك ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه ناحكومییه‌كانی دیكه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌كدا رۆڵیان هه‌بووه.
عه‌لی عومه‌ر، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئاواره و رێكخراوه‌كان ده‌ڵێت زۆربه‌ی مه‌زارگه‌كانی باشیك به هه‌وڵی تایبه‌تی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له شنگال به‌شێكیان له‌رێی رێكخراوه‌كانه‌وه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی نادیه موراد نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافیش له ژماره‌یه‌كیاندا رۆڵی هه‌بووه.
"پاڵپشتی حكومه‌ت له‌رێی ئه‌وقافی كریستیان و ئێزیدی و ئاینه‌كانی دیكه‌وه بوو، به چاككردنه‌وه‌ی رێگای هاتوچۆی به‌شێك له مه‌زارگه‌كان به تایبه‌ت له شنگال، وه‌ك چاككردنی رێگای مه‌زاری شێخ مه‌ند و ئه‌وانیتر" به‌وته‌ی عه‌لی عومه‌ر بۆ (كه‌ركوك ناو).
له كۆتایی ئابی رابردودا، به پاڵپشتی دارایی نادیه موراد، چالاكوانی ئێزیدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بڕیاردرا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو مه‌زارگه‌ی ئایینی ئێزیدی.
ڤیدیۆ: مه‌راسیمی دانانی ئاڵا و هێمای سه‌ر مه‌زارگه‌ی شێخ مه‌ند دوای شكاندن و هێنانه خواره‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه به‌رده‌وامه
سه‌رباری تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا له‌ژێر ده‌ستی داعش، پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه.
رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردن هیچ ئامارێكی له‌سه‌ر ژماره‌ی مه‌زارگه نۆژه‌نكراوه‌كان لانییه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه تائێستا پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و نۆژه‌نكردنه‌وه له‌لایه‌ن خۆبه‌خشانه‌وه به‌رده‌وامه.
عه‌لی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان به‌رده‌وامین، هه‌ر ماوه‌یه‌ك و مه‌زارگه‌یه‌كی نوێ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌ر ئامارێك له‌سه‌ر ژماره‌كه بوترێت راست و دروست نابێت".
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له مه‌زارگه‌كاندا كارده‌كه‌ن خۆبه‌خشن
نازك به‌ره‌كات، چالاكوانی ئێزیدی له شنگال ده‌ڵێت "زۆربه‌ی مه‌زارگه‌كان كه نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه، له لابردنی داروپه‌ردوی كه‌لاوه‌كانه‌وه تا كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به هه‌وڵی كه‌سی و پاره‌ی كۆكراوه‌ی خه‌ڵك بووه"، ئه‌وه‌شی بۆ (كه‌ركوك ناو) رونكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له خه‌رجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین-ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام مه‌زارگه‌كانی تری شنگال هێشتا نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌موو مه‌زارگه‌كانی ئێزیدی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌وێت
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كان به‌هه‌وڵی كه‌سی و كاری خۆبه‌خش، ته‌نیا بۆ مه‌زارگه روخاوه‌كان نییه، به‌ڵكو مه‌زارگه‌كانی تر له نێویاندا ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان پرۆسه‌یان پێویسته، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئێزیدییه‌كان.
سه‌مۆ وتی "مه‌زارگه‌كانی ئێزیدی له كوردستان و عیراق به گشتی پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه"، وتیشی "فه‌رمانگه‌كه‌مان داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌زارگه‌كانی كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك جارێك پێویستیان به‌دوباره نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه".
داواشی له حكومه‌تی عیراقی كرد بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌كانی ئێزیدی له ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراقدا دابینبكات.
مه‌زارگه‌كانی ئێزیدی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتی پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه
په‌رستگای لالش له قه‌زای شێخان (باكوری نه‌ینه‌وا)، كه پیرۆزترین شوێنی ئایینی ئێزیدییه‌كانه و ده‌ستی وێرانكاریی داعشی پێنه‌گه‌یشت، به پاڵپشتی دارایی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق نۆژه‌نكرایه‌وه.
له ساڵی 2014دا، خاپوركردنی مه‌زارگه ئێزیدییه‌كان بوو به‌جێی گرنگیپێدان و روماڵی زۆری میدیایی له‌سه‌ر ئایتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌و گرنگیپێدانه له‌پرۆسه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دا هاریكاری نه‌كردن و ئه‌ركه‌كه كه‌وته‌وه ئه‌ستۆی هاوڵاتیانی ئێزیدی، كه شه‌ش ساڵه هه‌وڵی سارێژكردنی برینه‌كانیان ده‌ده‌ن.