وانه‌بێژانی كه‌ركوك، چاوه‌ڕێن به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه چاره‌نوسی ئه‌وانیش یه‌كلاییبكرێته‌وه، دوای چه‌ند ساڵێك له چاوه‌ڕوانی گۆڕینیان بۆ گرێبه‌ست یان دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی.
له خوێندنگه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌پێی ئاماره‌كانی په‌روه‌رده 9 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بێبه‌رانبه‌ر وانه به خوێندكاران ده‌ڵێنه‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له داهاتوودا دایانبمه‌زرێنێت.
زه‌ینه‌ب ستار، مامۆستای وانه‌بێژ له خوێندنگه‌یه‌كی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چوار ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م حكومه‌ت رۆژێك له رۆژان چاره‌نوسمان یه‌كلاییبكاته‌وه، من له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندبونی خۆم ده‌وام ده‌كه‌م، به هیواین بكرێینه گرێبه‌ست یان دابمه‌زرێین".
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت به‌ڵێنی زۆریان پێدراوه و هیوایه‌كیان به پرۆژه بودجه هه‌یه له سودی ئه‌واندا جێگه‌ی دامه‌زراندن بكاته‌وه.
به‌هۆی ده‌وامی وانه‌بێژییه‌وه ناتوانم كاری دیكه بكه‌م و خێزانه‌كه‌م باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021ی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ گفتوگۆ و ده‌نگدان.
عه‌لی ره‌زوان، مامۆستای وانه‌بێژه و به‌هۆی جێگیرنهبونیهوه له دڵه‌ڕاوكێی زۆردایه، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خێزاندارم و ناتوانم داهاتوویه‌ك بۆ خۆم دابینبكه‌م، چونكه هێشتا وانه‌بێژم و به‌هۆی دهوامهكهوه ناتوانم كاری دیكه بكه‌م و خێزانه‌كه‌م باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
به‌وته‌ی ره‌زوان خوێندنگه‌كانی كه‌ركوك بێ وانه‌بێژان روبه‌ڕوی بۆشایی زۆر ده‌بنه‌وه و ئه‌وانن نه‌یانهێشتووه په‌كیان بكه‌وێت، بۆیه ده‌بێت له پرۆژه‌ی بودجه‌دا چاره‌نوسیان به دامه‌زراندن یان گرێبه‌ست یه‌كلاییبكرێته‌وه.
وانه‌بێژان له به‌رانبه‌ر وانه وتنه‌وه‌دا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان پێ‌نادرێت ته‌نیا چه‌ند مانگ جارێك پاره‌یه‌كی دیاریكراویان به‌ناوی هاتوچۆوه بۆ خه‌رجده‌كرێت.
خه‌دیجه عه‌لی توركمانی، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی كه‌ركوك ده‌ڵێت هه‌وڵی جددی هه‌یه بۆ جێگیركردنی وانه‌بێژان له بودجه‌دا، له نێویاندا وانه‌بێژانی كه‌ركوك، چونكه ئه‌وان نه‌بونایه خوێندن ده‌وه‌ستا.
وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی داوه وانه‌بێژان به‌شێكیان بكرێنه گرێبه‌ست و ئه‌وانیتر دابمه‌زرێن
ناوبراو كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خۆشبەختانە توانیومانه وەزارەتی پەروەردە بهێنینە سەرخەت و رەزامەندییان نیشانداوە ئه‌و وانه‌بێژانه‌ی فه‌رمانی ئیداری‌یان پێش 31ی كانونی یه‌كه‌می 2019ـیه بكرێنه دامه‌زراندنی هەمیشەیی و ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه بوون به وانه‌بێژ بكرێن به گرێبه‌ستی وه‌زاری".
گرێبه‌ستیش هاوشێوه‌ی دامه‌زراندن موچه‌ی مانگانه‌ی بۆ خه‌رجده‌كرێت و پێویسته له پرۆژه‌ی بودجه‌دا په‌سه‌ند بكرێت.
به‌وته‌ی خه‌دیجه عه‌لی، له پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی خانهنشینكراویشدا یان ئه‌وانه‌ی كۆچی دواییان یاخود وازیانهێناوه، ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بۆ وانه‌بێژان ده‌ڕه‌خسێت.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌سی له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر راگه‌یاند و له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه كێشه‌ی تێكه‌وت و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر یهكلاییكرایهوه.