ده‌سته‌یه‌ك له چالاكوان و كه‌سایه‌تی و یاساناسانی كه‌ركوك، پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه راده‌گه‌یه‌نن، به ئامانجی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی كێشه‌كانی ئیداره‌دان و "گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات و خزمه‌ت" بۆ خه‌ڵك.
راگه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی كانونی یه‌كه‌می 2020 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ئه‌وه‌ش به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و مامۆستا و پارێزه‌ر و كه‌سایه‌تی كه‌ركوك.
هیوا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوك له كۆنگره‌كه‌دا وتی ئه‌وان سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی نین، به‌ڵكو ئامانجیانه به‌پێی ده‌ستور كه‌ركوك بكه‌نه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ تا پشكی خۆی له داهات و ده‌ستكه‌وتی فیدراڵی وه‌ربگرێت و خزمه‌ت به هاوڵاتیانی بكات.
قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، بەپێی یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2008ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بە پشتبەستن بە مادەی (119)ی دەستوری هەمیشەیی عیراق بەڕێوەدەچێت، ئەوەش سەرەتا كۆكردنەوەی ئیمزای دانیشتوانی پارێزگاكەی دەوێت و لە قۆناغی داهاتودا راپرسی و دەنگدان بۆ بون یان نەبونی هەرێمێكی سەربەخۆ.
ئاهەنگ ئەنوەر، پارێزه‌ر و ئەندامی دەستەی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دەمانەوێت له‌رێی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوكه‌وه داهاتی كەركوك بۆ كەركوكییهكان بگه‌ڕێنینه‌وه و خزمه‌ت به هه‌موو توێژ و نەتەوەكان بكه‌ین".
به‌پێی مادده‌ی 119ی ده‌ستوری عیراق، هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر مافی پێكهێنانی هه‌رێمێكیان هه‌یه به پشتبه‌ستن به داواكارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی.
له كاتی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا بۆ راگه‌یاندنی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوك، دوو گه‌نج ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و به ده‌نگی به‌رز داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوریان كرد بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی پارێزگاكه، به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی كۆنگره‌كه‌وه دوربخرێنه‌وه.
ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت "پێمانوایه به هەرێمكردنی كەركوك زۆر باشترە لە ماددەی 140، چونكە ساڵانێكە سڕ كراوە و هیچ هەنگاوێكی بۆ نەنراوه".
یەكلاییكردنەوەی خاوەندارێتی كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك لە نێوان هەولێر و بەغدا بەستراوەتەوە بە جێبەجێكرنی مادده‌ی 140ی دەستوری عیراق، دەبوو حكومەتی فیدراڵ لە ساڵی 2007دا بەسێ قۆناغ، ئاساییكردنەوە، راپرسیی و سەرژمێری خاوەندارێتییەكەی یەكلاییبكردایەوە، بەڵام ئەو پرۆسەیه هێشتا قۆناغی ئاساییكردنەوەی تێنەپەڕاندووە.
ساماڵ جه‌بار، ئه‌ندانی ده‌سته‌ی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانی شاره‌كه بدۆزینه‌وه و .. چاره‌سه‌ریش هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیه.. بۆیه هه‌نگاوی دوه‌ممان سەردانیكردنی حزب و لایه‌ن و كەسایەتییە ئاینی و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمییهكانه تا له‌سه‌ر پرۆژه‌كه گفتوگۆ بكه‌ین".
پێشتر هه‌وڵی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك هه‌بووه، به تایبه‌ت له نێو ژماره‌یه‌ك لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانییه‌وه، به‌ڵام دواتر بێده‌نگی لێكراوه.
ئوسامە كەمال، ئەندامی دەستەی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرۆژه‌كه په‌یوه‌ندی به هۆچ حزبێكه‌وه نییه و ته‌نیا بۆ خزمه‌تی پارێزگاكه تا خه‌ڵك سود له داهاته‌كه‌ی وه‌ربگرن، .. بۆیه داواكارین ته‌واوی دانیشتوانی كه‌ركوك پشتگیری پرۆژه بكه‌ن".