له پارێزگای كه‌ركوك، رێژه‌ی منداڵبون به‌راورد به ساڵی رابردوو زیادیكردووه، كه زۆرترینیان له مانگی تشرینی دووه‌مدا بووه.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له ساڵی 2020دا به‌راورد به ساڵی 2019، سه‌روو سێ هه‌زار منداڵی زیاتر له دایكبون.
نه‌بیل حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 11 مانگی رابردوی 2020دا له هه‌موو نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی كه‌ركوك 35 هه‌زار و 308 منداڵ له دایكبون".
به تێكڕایی هه‌ر مانگێك له كه‌ركوك زیاتر له سێ هه‌زار و 200 منداڵ له دایكبون و ئه‌گه‌ر هه‌مان رێژه بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌میش هه‌ژمار بكرێت ئه‌وا له ته‌واوی ساڵه‌كه‌دا ژماره‌ی منداڵبون ده‌گاته زیاتر له 38 هه‌زار و 500 منداڵ، به‌وته‌ی دكتۆر نه‌بیل.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ڵێت زۆرترین رێژه‌ی منداڵبون له مانگی تشرینی دوه‌می 2020دا بووه كه ده‌گاته سێ هه‌زار و 978 منداڵ، له كاتێكدا هه‌مان رێژه له تشرینی دوه‌می 2019دا سێ هه‌زار و 369 منداڵ بووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌مساڵدا زیاد له‌جارێك هۆشداری داوه له دوگیانی بێ به‌رنامه و نه‌خوازراو، به‌هۆی رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ماوه‌ی شه‌ش مانگ له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چاوه‌ڕێی حه‌وت ملیۆن دوگیانبونی نه‌خوازراو له جیهاندا ده‌كرێت.
عیراق له ناوه‌ڕاستی ئاداری 2020ـه‌وه تا نیسان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند و خه‌ڵك به ناچاری له ماڵه‌وه بون.
جه‌مال محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و منداڵبون له كه‌ركوك، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌واندا مانگی تشرینی دوه‌می 2020 زیاتر له هه‌زار و 460 منداڵ له دایكبون، كه 501 حاڵه‌تیان به نه‌شته‌رگه‌ری بووه.
له ساڵی 2019دا، رێژه‌ی منداڵبون له كه‌ركوك نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 424 منداڵ كه‌متر بووه به‌راورد به ساڵی 2020.
نه‌بیل حه‌مدی وتی ساڵی 2019 له هه‌موو نه‌خۆشانه‌كانی كه‌ركوكدا 35 هه‌زار و 93 منداڵ له دایكبون.