ژنان و كچانی چالاكوانی توركمانی، پێیانوایه ئافره‌تانی توركمان روبه‌ڕوی زوڵم و نادادپه‌وه‌ری بونه‌ته‌وه له نوێنه‌راتی سیاسی و وه‌رگرتنی پۆسته گرنگه‌كانی حكومیدا، به‌هۆی نێرسالاری و په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه.
"سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ری زۆرینه توركمان به گه‌وره‌ترین قه‌زای عیراق هه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام رۆڵی سیاسی و حكومی ژنان تیایدا په‌راوێزخراوه، ژنانی توركمانی نه‌یانتوانیووه رۆڵیان له ئیداره‌دانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا هه‌بێت" به‌وته‌ی ئیبتیسام حه‌یو، سه‌رۆكی رێكخراوی گفتوگۆی رۆشنبیری (حیواری سه‌قافی) بۆ گه‌شه‌پێدان و فریاگوزاری.
له ماوه‌ی رابردودا "له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی قه‌زاكه‌دا یه‌ك ئافره‌تیش نه‌بوو، ته‌نیا بۆ پیاوان بوو، وه‌ك ئێستا كه هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی نییه ژنان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن" حه‌یو وای وت.
هه‌روه‌ها به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و په‌راوێزخستنه له په‌رله‌مان و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانیشدا به‌رده‌وام بووه، ژنانی توركمانی وه‌ك پیاوان و پێكهاته‌كانی تر نه‌یانتوانیووه مافه‌كانیان وه‌ربگرن، بۆیه هیوادارین هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ببنه ده‌رفه‌ت تا ژنانی توركمانی بتوانن به شوێنی خۆیان بگه‌ن".
ژنانی توركمان به‌راورد به پیاوان و پێكهاته‌كانی تر مافه‌كانیان پێنه‌دراوه
توركمان؛ سێیه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی عیراقن دوای عه‌ره‌ب و كورد، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌دا هه‌ن به‌ڵام زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی جێناكۆكی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌وانه پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاوای موسڵ.
سیسته‌می كۆتا؛ فریادره‌سی ژنانی توركمان
ژاڵه نه‌فتچی، سه‌رۆكی حزبی ئیراده‌ی توركمانی و په‌رله‌مانتاری پێشوتری عیراق ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به سروشتی سایكۆلۆژی خۆی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێرسالارییه و ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركمانی هه‌بووه، ئه‌و دیارده‌یه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستیشه له‌به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنی توانای ژنانی توركمانی له بواری سیاسی‌دا، چونكه ده‌رفه‌تیان پێ‌نادرێت هه‌موو تواناكانی خۆیان نیشانبده‌ن".
زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ژن به‌هۆی سیسته‌می كۆتاوه ده‌رچون
"زۆربه‌ی ئافره‌تانی په‌رله‌مانتاری توركمان له خوله‌كانی ئێستا و پێشتردا به‌پێی سیسته‌می كۆتا ده‌رچون كه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا كاری پێده‌كرێت".
ژاڵه نه‌فتچی بۆ (كه‌ركوك ناو) رونیشیكرده‌وه به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی پێویست له‌لایه‌ن كاندیدانی ژنه‌وه به‌قه‌ت پیاوان، به‌هۆی "هه‌وڵی كه‌سانێكه‌وه‌یه بۆ په‌راوێزخستن و له‌ناوبردنی رۆڵی ژنانی توركمان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تا ته‌نیا پیاوان له په‌رله‌ماندا نوێنه‌رایه‌تی توركمان بكه‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌زمونی خۆیه‌وه وتی روبه‌ڕوی چه‌ندین ته‌حه‌دی بۆته‌وه له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش له 2010دا توانی به‌پێی سیسته‌می كۆتا كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عیراق بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 2018دا، نه‌فتچی نه‌یتوانی ده‌ربچێته‌وه كاتێك له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر خۆی كاندید كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی "به‌شێك له سیاسییه‌كانی توركمان هه‌مووهه‌وڵێكیاندا و له ترسی كێبڕكێی من له لیستی به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركوك دوریانخستمه‌وه".
له كاری سیاسی و دوای دامه‌زراندنی حزبی ئیراده‌ی توركمانی له كۆتاییه‌كانی 2017دا، ئه‌و ژنه روبه‌ڕوی چه‌ندین به‌ربه‌ست و ته‌حه‌دی دیكه بۆته‌وه.
ژنانی توركمان ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت
ره‌باب ئیسماعیل (38 ساڵ)، چالاكوانی مه‌ده‌نی توركمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژنانی توركمان له چه‌ندین كاتی جیاواز و بواری جیاحیادا شایسته‌یی خۆیان نیشانداوه، ئه‌وان ده‌توانن دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێن ده‌رگایان به‌ڕودا بكرێته‌وه و بتوانن رۆڵی خۆیان له بواره‌كانی سیاسی؛ په‌رله‌مان یاخود حكومه‌تدا ببینن".
"عیراق به‌پێی ده‌ستور پابه‌نده به سیسته‌می كۆتای په‌رله‌مان، له ده‌ستوردا رێژه‌ی سه‌دا 25 بۆ نوێنه‌رایه‌تی ژنان دیاریكراوه، ئه‌و چاره‌سه‌ره كاتییه‌ش به درێژایی ساڵانی رابردو رۆڵی هه‌بووه له به‌شداری ژنانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له سیاسه‌تدا".
له خولی ئێستای په‌رله‌ماندا دوو ژنی توركمانی هه‌ن له نێو هه‌شت په‌رله‌مانتاری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا ئه‌وانیش؛ للیال محه‌مه‌د عه‌لی (هاوپه‌یمانی فه‌تح-نه‌ینه‌وا) و خه‌دیجه عه‌لی عه‌باس (به‌ره‌ی توركمانی-كه‌ركوك).
له كۆی 329 په‌رله‌مانی عیراق توركمان هه‌شت كورسی هه‌یه كه به‌ره‌ی توركمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی سێ كورسی و كوتله‌كانی تر پێنج كورسی.
كۆمه‌ڵگه به‌ر له‌ده‌سه‌ڵات مافه‌كانیان پێشێلده‌كه‌ن
هیمان ره‌مزی، سه‌رۆكی رێكخراوی تولای بۆ كاروباری توركمان، كۆمه‌ڵگه‌ی توركمانی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌وه‌ی ژنان نه‌یانتوانیووه مافه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن و له دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا رۆڵیان هه‌بێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی توركمانی خۆی له‌گه‌ڵماندا دادپه‌روه‌ر نه‌بووه
"به‌رله‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی نه‌بونی دادپه‌روه‌ری به‌رانبه‌ر ژنانی توركمانی بخه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان، پێویسته دانبه‌وه‌دابنێین كۆمه‌ڵگه‌ی توركمانی له‌گه‌ڵماندا دادپه‌روه‌ر نه‌بووه، له ده‌رفه‌تی رۆڵبینین و وه‌رگرتنی پۆسته‌كاندا بێبه‌شیانكردوین" ره‌مزی وای وت.
به‌بڕوای هیمان ره‌مزی به (كه‌ركوك ناو) "ره‌نگه هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كه له پێكهاته‌كه خۆیدا بێت نه‌ك ئه‌وانی تر"، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ژنێكی توركمانیش بۆ شوێنێك دابنرێت ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای حزبییه نه‌ك لێهاتویی و شاره‌زایی".
ژنانی ته‌له‌عفه‌ر له دوای 2003ـه‌وه به‌شداری سیاسی‌یان هه‌یه و چوار كه‌سیان تائێستا گه‌یشتونه‌ته خوله جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وانیش ئیمان محه‌مه‌د یونس سه‌لمان، نه‌هله حسێن هه‌بابی، سایده محه‌مه‌د یونس ئه‌فه‌ندی و للیال محه‌مه‌د عه‌لی به‌یاتی.
یه‌كه‌م ژنه وه‌زیری توركمان له عیراق
په‌رله‌مانی عیراق له 15ی كانونی یه‌كه‌می 2020 ده‌نگیدا بۆ دیاریكردنی هه‌یام نیعمه‌ت، كاندیدی پێكهاته‌ی توركمان وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و سوێندنی یاسایی خوارد.
ژاڵه نه‌فتچی، پێیوایه دانانی هه‌یام وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تدا "هه‌نگاوێكی راسته و ئه‌و وه‌زیره كه‌سێكی ته‌كنۆكراته و له بواره‌كانی پلاندانان و چاودێی داراییدا لێهاتویی نایابی هه‌یه".
دانانی ژنێكی توركمان له پۆستی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه
هه‌روه‌ها هیمان ره‌مزی ده‌ڵێت "دانانی ژنێكی توركمانی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه، سه‌ركه‌وتوتیشر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ژنێك دابنرایه كه په‌یوه‌ندی و به‌ریه‌ككه‌وتنی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كاندا هه‌بوایه".
ژنان و كچانی توركمانی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌یمه‌نه‌ی نێرینه و په‌راوێزخستنیان له حكومه‌ته‌كاندا بشكێنن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی له كه‌رته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و له نێویاندا سیاسه‌تدا رۆڵیان هه‌بێت و پۆستی باڵای حكومی وه‌ربگرن.