تەندروستی كەركوك ئاشكرایدەكات كە توانیویانە چارەسەری خێرا بۆ 30 كەس بكەن كە بەهۆی ئاگرەكەی پلازا مۆڵەوە توشی تەنگەنەفەسی بون.
درەنگانێكی شەوی پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم و لە دواین ساتەكاتی كۆتایی 2020، بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە، ئاگر لە نهۆمی نۆی پلازا مۆڵ لە كەركوك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان 100 كەس رزگاربكەن، لە نێویاندا 30 كەسیان بەهۆی دوكەڵەوە توشی تەنگەنەفەسی بون.
دکتۆر نەبیل حەمدى بۆشناق، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى کەرکوک، بە (كەركوك ناو)ی وت "30 کەس بەهۆى دوکەڵەوە دوچارى تەنگەنەفەسى بون، 26 كەسیان هەر لەوێ چارەسەریان وەرگرت، چواریشیان رەوانەی نەخۆشخانە كران بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دواتر رەوانەی ماڵەوە كران".
نەبیل حەمدی جەختیكردەوە "ئێمە بۆ روداوی لەناكاودا بۆ سەری ساڵ، چوار تیممان لەناو شاردا بڵاوپێكردبوو، لە رێگاى ئەو چوار تیمەوە هاوكاری ئەو كەسانەمان كرد كە لە پلازا مۆڵ توشی تەنگەنەفەسی بون".
بۆ روداوی لەناكاودا بۆ سەری ساڵ، چوار تیممان لەناو شاردا بڵاوپێكردبوو
بەرگری شارستانی كەركوك، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی دووەم، لەبارەی روداوەكەوە بڵاویكردەوە "۱۰۰ کەسمان لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەی پلازا مۆڵ رزرگاركرد، ئەوەش بە بەکارهێنانی ئامێری سنورکل (بەرزکەرەوە)".