لەناو كەمپی ئاوارەكاندا و لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێردا كچ و ژنێك بە پەت خنكان و هەردوكیان ئێزیدین.
ئەو دوو روداوە لە 4ی كانونی دووەم رویدا، یەكێكیان لە كەمپی ئیسیان لە قەزای شێخان و ئەوەی تر لە كۆمەڵگەی شاریا كە تایبەتە بە ئاوارەكان لە دهۆك.
ئەسمەهان خدر (20ساڵ)، تەرمەكەی بە هەڵواسراوی لە خێمەی ماڵی باوكی‌دا لە كەمپی ئیسیان هەڵگیرایەوە. سەری پەتێك بە ملی ئەمسەهان و سەرەكەی تر بە خێمەكەوە گرێدرابوو.
ئیلیاس خدر، براى ئەسمەهان بە (كەركوك ناو)ی وت "خوشکه‌که‌م ماوه‌ی ساڵێکه له هاوسه‌ره‌که‌ی جیابۆتەوە و لە كەمپ لەگەڵ دایك و باوکم ده‌ژیا و هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بوو".
وتیشی "شه‌وی رابردوو (3ی كانونی دووەم) تا پێش نوستن لەگەڵ دایك و باوكم دانیشتووە و كێشەی نەبووە و پێكەوە نانیان خواردووە بەیانی كە هەڵدەستن بە پەتێكەوە خنكابوو... هه‌ر به خه‌یاڵیش بیرم لەوە نەكردبۆوە رۆژانێك خوشكەكەم خۆی بخنكێنێت، چونکه زۆر به ئارامیی و به‌بێ کێشه ژیانمان به‌ڕێده‌کرد، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌م بە وردی به‌دواداچون بۆ روداوه‌که بكەن".
ئه‌سمه‌هان (20ساڵ)، منداڵی نییە، خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگەی سیبا شێخ خدرە لە باشوری شنگال، بەڵام بەهۆی هێرشی داعشەوە لە ئابی 2014ەوە ئاوارەن و لە كەمپی ئیسیان دەژین لە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا.
"پرسیارم له دایک و باوکم كرد ئایا هیچ هۆكارێك هەیە بۆ ئەو خۆ خنكاندنە، ئەوانیش بە روداوەكە توشی شۆك بون و گومان بۆ هیچ هۆكارێك نابەن"، ئیلیاس وای وت.
پرسیارم له دایک و باوکم كرد ئایا هیچ هۆكارێك هەیە بۆ ئەو خۆ خنكاندنە، ئەوانیش بە روداوەكە توشی شۆك بون
سه‌عدوڵا عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌مپی ئیسیان به (که‌رکوک ناو)ی وت "کاتژمێر 8ی به‌یانی لە حاڵەتێكی خۆخنكاندن ئاگاداركراینەوە، چوینە شوێنی روداوەكە بینیمان بە پەت خنكاوە... له نزیکه‌وه ئەو خێزانە دەناسم، هیچ كێشەیەكیان نییە، روداوەكەی ئێمەی توشی شۆك كردووە".
دۆسییەی ئەو ژنە لە ئێستادا لای پۆلیسی قەزای شێخانە و هێشتا هیچ ئەنجامێكی لێكۆڵینەوە دیار نییە.
دوای كەمتر لە 12 كاتژمێر لەو روداوە، حاڵەتێكی تری خنكاندن بە پەت لە كەمپی شاریا لە دهۆك تۆماركرا، كە كچێكی ئێزیدی 15 ساڵ بوو.
ئەو كچە، ئه‌حلام خێر‌و خودێدا، شەش ساڵە لە ئاوارەییدا لە كەمپ دەژی، خه‌ڵکی ناحیه‌ی گرعوزێرن.
جه‌لال خه‌ڵەف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر به (که‌رکوک ناو)ی وت "ئەوەی بە من گەیشتووە، ئه‌حلام بە پەت خۆی خنكاندووە، لەناو خێمەی ماڵی خۆیان".
"زۆر لە نزیكەوە كەسوكاری كچەكە دەناسم، به‌ڵام تا ئێستا هۆکاری روداوەكە دیار نییە، چاوه‌ڕێی راپۆرتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ده‌که‌ین، له‌ئێستادا ناتوانین باس له هۆکاری ئه‌م روداوه بکه‌ین بەبێ لێكۆڵینەوەی تەواو".