"عه‌ره‌بانه‌كه‌م سوتا و هه‌موو جلوبه‌رگه كۆنه‌كانیش به‌كه‌ڵكی فرۆشتن نه‌ما" ئه‌حمه‌د زه‌نون (36 ساڵ) وای وت، ده‌رباره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕی نه‌بی یونس به‌ریكه‌وت.
له‌و بازاڕه‌ی شاری موسڵ ئه‌حمه‌د به عه‌ره‌بانه‌ی گه‌ڕۆك جلوبه‌رگی كۆنه و به‌كارهاتوی ده‌فرۆشت.
"ساڵی 2020، چه‌ندین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ترسناك رویدا" ئه‌حمه‌د به‌وشێوه‌یه وه‌سفی روداوه‌كانی ساڵی رابردوودا ده‌كات، كه دواهه‌مینیان له ناوچه‌ی نه‌بی یونس بووه و بازاڕی كۆنه‌فرۆشی یان وه‌ك له‌ناو خه‌ڵكدا ناسراوه، جلوبه‌رگی باله‌ی گرته‌وه.
ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هۆكاره‌كه‌ی "شۆرتی كاره‌با" بووه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
"له شه‌وی 7ی كانونی یه‌كه‌می 2020دا ئاگره‌كه كه‌وته‌وه و گه‌یشته هه‌موو عه‌ره‌بانه‌كانی بازاڕه‌كه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له فرۆشیاران قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه له كاتێكدا قه‌رزارن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كاندا به‌وشێوه‌یه‌یه هه‌موو شمه‌كه‌كانیان بفرۆشن".
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی، له ساڵی 2020 پارێزگای نه‌ینه‌وا ریزبه‌ندی دوه‌می روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گرتووه به تۆماركردنی سێ هه‌زار و 594 روداو، ئه‌وه‌ش دوای به‌غدا، كه به چوار هه‌زار و 575 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه.
ئاگری هه‌وره بروسكه
شه‌وی 2ی ئه‌یلولی 2020، له تانكییه‌كی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نی پاڵێوگه‌ی گه‌یاره له نه‌ینه‌وا به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه ئاگر كه‌وته‌وه، تا له‌لایه‌ن 23 تیمی ئاگركوژێنه‌وه توانرا كۆنتڕۆڵبكرێت.
به‌رگری شارستانی ئه‌وكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكرده‌وه تیمه‌كانیان توانیویانه سوته‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و تانكییه ده‌ربهێنن به‌رله‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی پێبگات كه بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن لیتر بووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه له ژێری تانكییه‌كه‌وه كه پڕ بووه له نه‌وت، رێڕه‌وێكیان كردۆته‌وه تا گه‌یاندویانه به چالێكی دور له شوێنی ئاگره‌كه، تا بتوانن سوته‌مه‌نی ناو تانكه‌كه ده‌ربكه‌ن و به‌وه‌ش رێگری له به‌رده‌وامبون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاگره‌كه بكه‌ن .
به‌رگری شارستانی له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێن دوای ئه‌و رێكاره، تیمه‌كانیان به‌رده‌وام مادده‌ی تایبه‌ت به ئاگركوژێنه‌وه‌یان رشتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له گڕگرتنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی له خوار تانكییه‌كه‌وه دروستیانكرد و توانیویانه له پلانه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوبن.
ڤیدیۆ: 2020 / پرۆسه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له گه‌یاره
هه‌مان رۆژی روداوه‌كه ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌زانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه هه‌وره‌بروسكه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر شوێنه به‌رزه‌كان له نێویاندا به‌ر تانكییه‌كی هه‌ڵگرتنی سوته‌مه‌نی له پاڵێوگه‌ی گه‌یاره كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گڕیگرتووه.
هه‌زاران دۆنم دانه‌وێڵه سوتان
لیوا كازم بوهان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت له نه‌ینه‌وا 64 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون و به‌هۆیانه‌وه شه‌ش هه‌زار و 63 دۆنم چێنراو به دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران سوتاون، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا كۆتایی حوزه‌یرانی 2020.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه شه‌ش هه‌زار دۆنمی چێنراو به گه‌نم و جۆ له سوتان بپارێزن له‌كاتی روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا.
ئاگرێكی 15 كاتژمێری
له 12ی شوباتی 2020دا، ئاگر له ناوه‌ندی گه‌وره‌ی بازرگانی كه‌وته‌وه و دوای 15 كاتژمێر، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا به هاوكاری ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان توانییان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵبكه‌ن.
ئه‌و ناوه‌نده بازرگانییه تایبه‌ت بوو به فرۆشتنی ئامێر و پێداویستی كاره‌بایی له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه برینداربون و زیانی به پێنج خانوی ناوچه‌كه‌ش گه‌یاند.
به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه، زۆربه‌ی توانا و پێداویستییه‌كانی له‌ده‌ستداوه و زیاد له جارێكیش له‌وباره‌یه‌وه گله‌ییان كردووه و داوایانكردووه كه‌موكوڕییه‌كانیان بۆ پڕبكرێته‌وه.