شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی ناوبازاڕ پڕن له خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو، بۆنی ناخۆش، قوڕ و چڵپاو هێنده‌ی تر هاوڵاتیان بێزار ده‌كات، كاتێك له دوكانه‌كانی چه‌ند مه‌ترێك ئه‌ولاتر خۆراك و پێداویستییه‌كانیان ده‌كڕن.
ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، زۆر ئێواره، دوكانداران هه‌ر له شوێنی خۆیدا ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش دوكه‌ڵێكی ره‌شی پیس به ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه.
"دوكانداره‌كان خۆڵ و خاشاكه‌كه ده‌سوتێنن، به‌وه‌ش دوكه‌ڵه‌كه‌ی خه‌ڵك بێزار ده‌كات، به‌ڵام چاری تر نییه، چونكه هه‌ندێكجار به‌سێ رۆژ جارێك شاره‌وانی شه‌قامه‌كان پاكده‌كاته‌وه" كه‌له‌ش عهفدی، دوكانداری بازاڕی سنونێ وای وت.
دوكانداره‌كان خۆڵ و خاشاكه‌كه ده‌سوتێنن
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت له زۆربه‌ی شه‌قام و ناوبازاڕ و كۆڵانه‌كاندا خاشاك كه‌ڵه‌كه بووه، كێشه‌ی زۆری بۆ خه‌ڵك دروستكردووه، بۆیه داواكارن شاره‌وانی و لێپرسراوانی دیكه هه‌وڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه بده‌ن.
بارودۆخی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوبازاڕ و زۆربه‌ی كۆڵانه‌كانی ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال ساڵانێكه به‌هه‌مانشێوه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو شاره‌وانی له شاره‌كه‌دا هه‌یه.
خه‌ڵك نیگه‌رانن به‌هۆی نزیكی شوێنی كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك له دوكانی فرۆشتنی میوه و خۆراك و خوارده‌مه‌نییه‌كان، له گه‌ڕه‌كه‌كانیشدا، مه‌ترسی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و یهكتریای بۆ ئه‌و منداڵانه هه‌یه له كۆڵاندا یاری ده‌كه‌ن.
خەلیل سەعدون، دانیشتوی سنونێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لێره خه‌ڵكێك هه‌ن منداڵەکانیان دەنێرن بۆ بازاڕ و هەبونی ئەم خۆڵ و خاشاکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان، له تەنیشت خاشاکەكهیشهوه خەڵك مریشک و میوە دەفرۆشن".
له وه‌رزی بارانبارین و زستاندا، شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سنونێ به‌هۆی قوڕ و چڵپاوه‌وه دیارنامێنن، له هاوینانیشدا خۆڵ و ته‌پوتۆزی زۆریان هه‌یه.
40 ساڵه نه‌مبینیوه گرنگی به‌م ناحیه‌یه بدرێت
زۆرێك له دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان هێشتا وێرانه‌ی شه‌ڕی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ری داعش و هێزه عیراقییهكانن.
"من له سنونێ له دایكبون و 40 ساڵه نه‌مبینیوه گرنگی به‌م ناحیه‌یه بدرێت، ته‌واو بێزار بوین، ئه‌گه‌ر داواكاریش بگه‌یه‌نین هه‌ر هیچ ناكرێت بۆیه باشتروایه خه‌ڵك و دوكانداران خۆیان گرنگی به پاك و خاوێنی و پاككردنه‌وه بده‌ن" خه‌لیل واده‌ڵێت.
كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك له كاتێكدایه، سنونێ دوو شاره‌وانی هه‌یه، یه‌كێكیان ره‌سمییه و سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و ئه‌ویتر سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگاله.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك په‌یوه‌ندیكرد به جه‌میل سفوك، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی سنونێ سه‌ر به حكومه‌تی عیراق، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك بدات.
شاره‌وانی دوه‌می سنونێ، له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگال له‌ده‌ستی داعش و له كۆتاییه‌كانی 2015دا دامه‌زراوه، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، كه ئیداره‌دانی ناوچه‌كه به مافی خۆیان و هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌زانن.
ئیبراهیم یوسف، سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وكاته‌ی شاره‌وانی ده‌وڵه‌ت لێره نه‌بون ئێمه شه‌قام و كۆڵانه‌كانمان پاككرده‌وه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌كی زیاتر خه‌ڵك گه‌ڕاونه‌ته‌وه له ئاواره‌یی و ئه‌ركه‌كه قورس‌تر بووه".
"فریا ناکەوین هه‌موو کۆڵانەکانی شار پاکبکەینەوە".
هه‌روه‌ها داوایكرد هاوڵاتیان هاوكارییان بكه‌ن، لانیكه‌م به‌رده‌م ماڵ و دوكانه‌كانی خۆیان پاكبكه‌نه‌وه.
فریا ناکەوین هه‌موو کۆڵانەکانی شار پاکبکەینەوە
له قه‌زای شنگال به‌گشتی كێشه‌ی ئیداری و ئه‌منی هه‌ن، دوو قایمقام و زیاتر له حه‌وت هێزی چه‌كدار له ناوچه‌كه‌دا جێگربون، جگه له‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی ناوچه‌كه هێشتا له ئاواره‌ییدان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ هۆكاری به‌شێك له كێشه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، چونكه هاوكارییان ناكه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار داوا پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی شاره‌وانییان ئاڕاسته كردون.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شاره‌وانی سنونێ زیاتر له 60 ملیۆن دینار قه‌رزاری خاوه‌نی بهنزینخانهكانه، چونكه به قه‌رز به‌نزین و گاز بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌رده‌گرن تا كاربكه‌ن، حكومه‌تیش ئاماده‌نییه ئه‌و قه‌رزانه بدات و له ئه‌نجامدا ئه‌و بارودۆخه دروستده‌بێت كه ئێستا هه‌یه".