65 هاوڵاتی له پارێزگای كه‌ركوك خۆیان كوشتووه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ساڵی 2020دا، كه به‌راورد به ساڵی پێشتر بۆ نزیكه‌ی نیوه كه‌مبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، كه لایه‌نێكی ره‌سمییه، به درێژایی ساڵی 2020 له پارێزگاكه‌دا 65 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراون و زۆرینه له ره‌گه‌زی مێ بون، كه 50 حاڵه‌ته و 15شیان له ره‌گه‌زی مێ بون.
سەجاد جومعە، لێپرسراوی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ به (كه‌ركوك ناو)ی وت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره‌كانه پشتیان به دوایین زانیارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ستووه، كه ژماره‌كه له‌وه زیاتر بووه لای كۆمسیۆن تۆماركراوه.
زۆرینه‌ی روداوه تۆماركراوه‌كانی لای كۆمسیۆن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رێكاره تونده‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، به تایبه‌ت له مانگه‌كانی ئادار تا حوزه‌یرانی 2020، كاتێك خه‌ڵك به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له ماڵه‌وه بون و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان داخرابون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێشتا ته‌واوی ئاماری 2020ی خۆكوشتن له‌سه‌ر ئاستی عیراق بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دوه‌م ژماره‌كه له وڵات‌دا بێ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 375 حاڵه‌ت بوو له‌نێویاندا 153 ئافره‌ت و حه‌وت مێردمنداڵ، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ.
لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عیراق له مانگه‌كانی كۆتایی 2020دا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان توانراوه رێگری له ده‌یان هه‌وڵی خۆكوشتن له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه بكرێت و وتی، هۆكاره باوه‌كان كێشه‌ی خێزانی، خراپی باری ده‌رونی، نه‌بونی دامه‌زراندن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
له ساڵی 2019دا، به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌بێ هه‌رێمی كوردستان 549 روداوی خۆكوشتن تۆماركراون و كه‌ركوك له پله‌ی یه‌كه‌مدا بووه به 106 حاڵه‌ت، كه 89 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێ و 17یان له ره‌گه‌زی نێر بون.
لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مان، پاڵپشت به ئاماره‌كانی كۆمسیۆن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتر بڵاویكرده‌وه له پارێزگاكانی عیراق بێ هه‌رێمی كوردستان 519 كه‌س له ساڵی 2018دا خۆیان كوشتووه، 449 كه‌س له ساڵی 2017 و 383 كه‌سیش له ساڵی 2016دا خۆیان كوشتووه.
كۆمسیۆن هیچ ئامارێكی 2014 و 2015ی بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2013دا ژماره‌ی خۆكوشتن له عیراق 439 كه‌س بووه و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 23 كه‌سیان له كه‌ركوك بون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره ره‌سمییانه له ساڵی 2004دا ته‌نیا چوار روداوی خۆكوشتن له كه‌ركوك تۆماركراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵانه زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س خۆیان ده‌كوژن، واته له هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك خۆی ده‌كوژێت.