له هه‌رێمی كوردستان هێشتا 698 هه‌زار و 902 هاوڵاتی ئاواره بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانیان تێدایه و به‌شێكی كه‌میان له كه‌مپه‌كاندا ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی نوێترین ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 957 هه‌زار ئاواره‌ی عیراقی و په‌نابه‌ری سوری، توركی، ئێرانی و فه‌ڵه‌ستینی له كه‌مپ و شاره‌كاندا نیشته‌جێن.
له‌و ژماره‌یه 698 هه‌زار و 902 كه‌سیان ئاواره‌ن و زیاتر له 122 هه‌زار خێزان پێكده‌هێنن.
پارێزگای دهۆك به 304 هه‌زار كه‌س زۆرترین ئاواره‌ی له خۆ گرتووه، به دوای ئه‌ودا هه‌ولێر دێت به 246 هه‌زار كه‌س و له سلێمانیش نزیكه‌ی 148 هه‌زار ئاواره هه‌ن.
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 40یان له عه‌ره‌بی سونه پێكهاتون، سه‌دا 30 ئێزیدین، سه‌دا 13 كورد، سه‌دا 7 كریستیان و سه‌دا 10ی له پێكهاته‌كانی توركمان، شه‌به‌ك، ئه‌رمه‌ن، شیعه و ئه‌وانی دیكه‌ن.
سه‌دا 54ی ئاواره‌كان خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان، سه‌دا 14ی له سه‌ڵاحه‌دین، سه‌دا 13ی له ئه‌نبار، سه‌دا 8ی یان له ناوچه‌كانی هه‌ولێر، سه‌دا 5ی له دیاله، سه‌دا 3ی له به‌غدا و سه‌دا 3یشی له كه‌ركوكه‌وه رویانكردۆته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی عیراقی، ساڵی رابردودا له چوارچێوه‌ی پلانێكدا زۆرینه‌ی كه‌مپه‌كانی داخست و ئاواره‌كانی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له ساڵی 2020دا نزیكه‌ی 32 هه‌زار ئاواره بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ردا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س جارێكی‌تر ئاواره‌ی كه‌مپ و شاره‌كانی هه‌رێم بونه‌ته‌وه.
له كۆی ئاواره‌كانی هه‌رێم ته‌نیا 182 هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كاندا ده‌مێننه‌وه به‌رێژه‌ی له سه‌دا 26، زۆرینه‌یان كه زیاتر له 516 هه‌زار كه‌سن و رێژه‌ی سه‌دا 74 پێكده‌هێنن له شار و شارۆچكه‌كاندا نیشته‌جێبون.
له هه‌رێمی كوردستان 25 كه‌مپی ئاواره‌یی هه‌ن؛ 15یان له پارێزگای دهۆكه و زۆرترین ئاواره‌یان تێدایه، شه‌شیان له هه‌ولێر و چواریان له سلێمانییه.
له كه‌مپه‌كاندا 220 رێكخراو و هاوبه‌شی مرۆیی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ ئاواره‌كان ده‌كه‌ن له‌نێویاندا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌ك له ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه؛ ساڵانه پێویستی به نزیكه‌ی 895 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران، كه رۆژانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار ده‌كات.