له قه‌یرانی كۆرۆنادا، ژنان و كچانی نه‌ینه‌وا به رۆڵی جۆراوجۆراو هه‌وڵیاندا رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه‌شدا، توانییان جیاوازی دروستبكه‌ن.
"له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م توشبوی كۆرۆنادا، هه‌ستم به به‌رپرسیارێتی كرد و نه‌مویست ده‌سته‌وه‌ستان دابنیشم و له ترسی توشبون خۆم به‌دوربگرم، بۆیه بڕیارمدا له به‌شی كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌تۆلی شاری موسڵ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌شبكه‌م" سرور عه‌بدولكه‌ریم، فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی وای وت.
له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق، له شوباتی 2020دا، ده‌نگۆی جیاواز و ترس له‌نێو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆرینه‌ی توشبوان ده‌كوژێت یان ئه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه پیلانێكی سیاسییه و له بنه‌ڕه‌تدا هیچ ڤایرۆسێك بونی نییه.
سرور عه‌بدولكه‌ریم پاڵپشتی ده‌رونی پێشكه‌ش به توشبوان ده‌كرد، تا بڕوا به ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده نه‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌یه و ته‌نیا پێویستیان به كات و ئارامگرتن و هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاكه تێپه‌ڕێنن.
له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنادا، ئه‌و پێیوابوو ته‌نیا ئاماده‌بونی له شوێنی كه‌ره‌نتینه‌دا به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر بكات، چونكه نه‌خۆشییه‌كه "تونده و خێرا بڵاوده‌بێته‌وه" سرور بۆ (كه‌ركوك ناو) واده‌ڵێت.
دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، سرور عه‌بدولكه‌ریم بڕیاریدا له‌نێو به‌شی كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌خۆشخانه‌وه ڤیدیۆ تۆماربكات و به زانیاری دروسته‌وه سه‌باره‌ت به كۆرۆنا بڵاویبكاته‌وه، تا راستییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه به خه‌ڵك بگات.
یه‌كێك له‌و ڤیدیۆیانه‌ی سرور عه‌بدولكه‌ریم له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا دروستیكردووه
ره‌یان غانم، پزیشك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆرێك له‌و ژنه چالاكوانانه‌ی به چڕی هاوكاری كه‌سانی دیكه‌یان ده‌كرد تا به ئاسانی بارودۆخه‌كه تێپه‌ڕێنن خۆیان توشی كۆرۆنا بون".
ئه‌و ده‌ڵێت كه‌می خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا، وایكرد فشاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی و په‌رستیاره‌كان دروستبێت، له نێویاندا ژنان، كه مه‌ترسییه‌كه له‌سه‌ریان گه‌یشته دوو هێنده به‌هۆی "كه‌می رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه".
چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی له نێویاندا ژنان توشی كۆرۆنا بون به‌ڵام ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا تائێستا هیچ ئامارێكی له‌سه‌ر ژماره‌یان بڵاونه‌كردۆته‌وه.
"له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، ژنان به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌تریان هه‌ڵگرت و روبه‌ڕوی سه‌ختی بونه‌وه، چونكه له یه‌ككاتدا كاریان ده‌كرد و ئه‌ركی ماڵه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیشیان له ئه‌ستۆدا بوو" ئه‌لحان محه‌مه‌د سه‌عید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی وای وت.
ئه‌و بۆ (كه‌ركوك ناو)ی رونكرده‌وه "له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا سه‌رنجم زیاتر له‌سه‌ر خوێندن و فێربونی ئه‌لیكترۆنی بوو، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك گروپی تایبه‌تمان دروستكرد تا به ئاسانی په‌یوه‌ندی به خوێندكاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن".
ئه‌لحان محه‌مه‌د به‌رده‌وام ئاگاداری گۆڕانكارییه‌كان بووه و بۆ خوێندكاره‌كانی بڵاوكردۆته‌وه، له نێویاندا رێنماییه‌كانی په‌روه‌رده ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه یان لابردنی هه‌ر به‌شێكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكاریكردنی كچه‌كه‌ی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له‌بیر نه‌كرد، كه له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه.
دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ورده‌ورده گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی، ئه‌و ژنه له هاوكاریكردنی خوێندكاران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌یان سارد نه‌بۆوه و وازیشی نه‌ھێنا.
"به ته‌حه‌دی زۆردا تێپه‌ڕین، پێداگریمان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن ده‌كرد و به راستیش خوێندكاره‌كان توانییان ئه‌نجامی گونجاو به‌ده‌ستبهێنن به تایبه‌ت له پۆلی شه‌شه‌م كه ساڵه‌كه‌یان نه‌فه‌وتا، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ره‌نجی هه‌موو مامۆستا و وانه‌بێژان بوو" به‌وته‌ی ئه‌لحان محه‌مه‌د سه‌عید.
سه‌عد وه‌زان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شانه‌ی قه‌یران له نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رۆڵی ژنان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنادا جۆراوجۆر بوو، به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بوو له چاودێری توشبوان و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كاندا، وه‌ك سه‌به‌ته‌ی خۆراك و دابه‌شكردنی ده‌رمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاریدا".
هه‌روه‌ها نمونه‌ی یه‌كێك له چالاكوانانی هێنایه‌وه كه شوێنێكی كرده‌وه بۆ دورین و به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌نرخێكی هه‌رزان، جگه له‌وه‌ی به‌شێكیانی له‌رێی تیمه خۆبه‌خشه‌كانه‌وه بێبه‌رانبه‌ر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرد.
ئه‌و شوێنی به‌رگدورییه له شاری موسڵ، له‌یلا به‌رزنجی كردیه‌وه و به دورینی ده‌مامك، رۆڵیان هه‌بوو له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و له هه‌مانكاتدا ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ژنانی دیكه ره‌خساند، بێبه‌رانبه‌ریش ده‌مامكیان بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان دابینكرد.
له مانگی ئاداری ساڵی رابردودا، دوای گه‌یشتنی كۆرۆنا به موسڵ و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، زیانی زۆر به‌ر بژێوی هاوڵاتیان كه‌وت به‌هۆی داخستنی دوكان و بازاڕه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها دالیا مه‌عماری له موسڵ، تیمێكی خۆبه‌خشی پێكهێنا و له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و خێر توانییان زیاتر له سێ هه‌زار و 80 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شبكه‌ن.
هه‌ر ئه‌و ئافره‌ته تۆڕێكی خێرخوازی له مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی خێرخواز پێكهێنا تا تێچوی چالاكییه‌كانیان دابینكه‌ن و چه‌ند چالاكییه‌كیشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیشدا ئه‌نجامدا.
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بۆ خۆپارێزی و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له مانگی شوباته‌وه تا چاره‌كی كۆتایی 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌پاند.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 560 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 13 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.