هه‌شت پله‌دار و سه‌رباز و هاوڵاتی گیانیانله‌ده‌ستدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوی سه‌رده‌می داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال.
روداوه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی كانونی دوه‌می 2021 بوو له گوندی شهرائح-ی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ر له نه‌ینه‌وا.
ناتق حه‌جی عه‌لۆ، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تیمی ئه‌ندازیاری هه‌ڵگرتنه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی نه‌ته‌قێنراو، وه‌ك هه‌ر رۆژێكی تر چونه‌ته ئه‌و گونده و ژماره‌یه‌ك مین و ته‌قه‌مه‌نییان هه‌ڵگرتۆته‌وه، به‌ڵام دواتر به خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی ناوبراو كاتێك مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان خراونه‌ته ناو ئۆتۆمبێلێكی پیكئابهوه تا له شوێنی هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان دوربخرێنه‌وه و بته‌قێنرێنه‌وه، له‌وكاته‌دا، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن مینه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه به تیمه‌كانی سوپادا.
"له‌و روداوه‌دا هه‌شت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا، كه حه‌وتیان له تیمی ئه‌ندازیاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌ر به سوپا بون و ئه‌ویتر مه‌ده‌نییه" لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیس زیاد له جارێك جه‌ختی له ژماره‌ی قوربانییه‌كان كرده‌وه.
روداوه‌كه دوو برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ناتق حه‌جی عه‌لۆ ده‌ڵێت له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه، پله‌دارێكی سوپای تێدایه به‌ناوی موقه‌ده‌م روكن حه‌یده‌ر عادل عهركهوازی، كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی لیوای 73ی پیاده‌ی سوپای عیراقه و خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه له ناوچه‌ی شهرائح موقه‌ده‌م روكن حه‌یده‌ر عادل و دوو سه‌ربازی دیكه له‌كاتی راییكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
چەكدارانی رێكخراوی داعش، لە ماوەی حوكمڕانییاندا زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بۆمبڕێژكرد، به تایبه‌ت قه‌زاكانی شنگال و ته‌له‌عفه‌ر، پێش بەجێهێشتن و كۆنتڕۆڵكردنەوەی لەلایەن هێزە عیراقییەكانهوه، له‌وكاته‌وه به‌هۆی مینهكانهوه ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانی و بۆته رێگر له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه هه‌زاران خێزانی ئاوارهشدا.
به‌پێی خه‌مڵاندن و به‌دواداچونه‌كانی پێشتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له بۆمب لانیكه‌م هه‌شت ساڵی پێویسته.