دانیشتوانی ناحیه‌ی له‌یلان، به مه‌رجی دانانی فلته‌ر رێگه به كاركردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك ده‌ده‌ن و داواده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر دار له ناوچه‌كه‌دا بڕوێنن، وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ پیسكردنی ژینگه.
ئه‌و دوو داواكارییه‌ی ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی له‌یلان، له گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا هات كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 18ی كانونی دوه‌می 2021 به‌ڕێوه‌چوو، دژی پیسبونی ژینگه و بڵاوبونه‌وه‌ی دوكه‌ڵی زۆری كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) روماڵی كرد هاوڵاتیان به چه‌ندین دروشمی جیاواز داوایان له ئیداره‌ی كه‌ركوك كرد ژیانی ئه‌وان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه له دوكاڵی كارگه‌كه رزگاربكه‌ن.
عه‌لی كه‌ریم، یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و كارگه‌یه پێشتر حكومی بوه و دواتر به وه‌به‌رهێنه‌ر دراوه، به‌ڵام پشتگوێخراوه و فلته‌ری نییه، ئه‌وه‌ش ژیانی له خه‌ڵك تاڵ كردووه، به‌هۆی دوكاڵی زۆره‌وه.
"چه‌نده‌مین جاره گردبونه‌وه ده‌كه‌ین و سودی نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره چاره‌سه‌ری كێشه‌كه نه‌كات ئه‌وا رێگریی له كاركردنیان ده‌كه‌ن".
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت وه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌كه رێككه‌وتون و داوایانكردووه كارگه‌كه فلته‌ر دابنێت و "وه‌ك سزادانێكیش پێویسته دوو ملیۆن دار بڕوێنێت له ده‌وروبه‌ری كارگه‌كه‌دا".
له هه‌فته‌كانی رابردوشدا (كه‌ركوك ناو) له‌رێی بهدواداچونێكهوه كاریگه‌ری كاركردنی كارگه‌كه‌ی به‌بێ فلته‌ر له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و ژینگه‌ی له‌یلان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاوكرده‌وه.
نوێنه‌رانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ركوك، به‌ده‌م داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه رۆیشتن و به‌ڵێنیان پێدان به دانانی فلته‌ر له زوترین كاتدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن.
كارگەكە فلتەری دوکەڵی نییە، لە كونی كارەگەكەوە پاشماوەكان تێكەڵ بە ژینگە دەبن و رۆژانەش دوكەڵهكهی ناوچەكەی داپۆشیووە.
كارگەی چیمەنتۆی كەركوكی سنوردار كە بە كارگەكەی لەیلانیش ناودەبرێت، دەكەوێتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوەندی شاری كەركوك و مێژوی دروستكردنی بۆ سەرتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە، ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە دوو ملیۆن تۆن.