خۆڵ و خاشاك له زۆربه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك كه‌ڵه‌كه‌بون، شاره‌وانی ده‌ڵێت بودجه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆیه به هه‌موو فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌واوی شار پاكبكه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی كانونی دوه‌می 2021 ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گفتوگۆ و مشتومڕی كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ی پارێزگار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كاندا.
فه‌ره‌یدون عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "بەهۆی نەناردنی بڕە پارەی پێویست بۆ كەركوك بۆ پاككردنەوەی شار و كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، ئەو دۆخە كارەساتبارە لەكەڵەكەبونی خاشاك دروستبووە".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شار و ناو گه‌ڕه‌كه‌كانیشدا، خۆڵ و خاشاك كه‌ڵه‌كه‌بون، جگه له ناشرینی دیمه‌نه‌كه‌ی، بۆنی ناخۆشی بڵاوكردۆته‌وه و مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی لێده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ده‌ڵێت رۆژانه 600 تا 700 تۆن خۆڵ و خاشام له كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، ته‌نیا ساڵی رابردوودا 100 هه‌زار تۆن خۆڵ و خاشاك هه‌ڵگیركراونه‌ته‌وه به خه‌رجی 780 ملیۆن دینار.
"ده‌یان جار چوینه‌ته به‌ر ده‌رگای وه‌زیر و حكومه‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرین كه ده‌مانه‌وێت و ئه‌وه‌ی ده‌نێردرێت به‌شی پاككردنه‌وه‌ی شار له خۆڵ و خاشاك ناكات" به‌وته‌ی فه‌ره‌یدون عادل.
پێشتر بڕی ملیارێك و 200 ملیۆن دیناری عیراقی وەك بوجەیەكی تایبەت تەرخانكرابوو بۆ پاككردنەوەی كەركوك، دواتر ئه‌و بڕه كه‌مكرایه‌وه بۆ 600 ملیۆن و ئێستا كراوه به 200 ملیۆن دینار.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ده‌ڵێت ده‌یان كارمه‌ند و شۆفێری خانه‌نشین بون، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی دیكه دابمه‌زرێنن، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی له‌كاركه‌وتون و پاره‌ی بۆ خه‌جناكرێت "ئیتر به‌چی بتوانم ئه‌و هه‌موو خۆڵ و خاشاكه كۆبكه‌مه‌وه، ئێستا بوم به به‌ڕێوه‌به‌ری پاك و خاوێنی له كه‌ركوك نه‌ك شاره‌وانی هێنده پرسی خۆڵ و خاشاك سه‌رقاڵی كردوم".
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاره تا یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بێت و رۆژانه رێگه له فڕێدانی خۆڵ و خاشاك نه‌درێت له شوێن و شه‌قامه گشتییه‌كاندا.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا وتی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی راسپارده بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی نه‌گونجاو و شه‌قامه‌كاندا خۆڵ و خاشاك فڕێده‌ده‌ن.
جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتیشی هاوكاریكردنی شاره‌وانیو به‌شداری فه‌رمانگه‌كانی دیكه له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا "ناچارییه"، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا "له‌رێی پرۆژه‌یه‌كی نوێوه به‌منزیكانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك ده‌كه‌ین".
له‌وكاته‌وه‌ی شاره‌وانی ناتوانێت به‌پێی پێویست شار له خۆڵ و خاشاك پاكبكاته‌وه چه‌ندین هاوڵاتی له‌رێی ماتۆڕی سێ تایه و ئۆتۆمبێلی دیكه‌وه له به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو كه هه‌ندێكجار ده‌گاته پێنج هه‌زار دینار رۆژانه خۆڵ و خاشاك ماڵان هه‌ڵده‌گرنه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێیده‌ده‌ن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارێزگار و فه‌رمانگه‌كاندا به ره‌سمیكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك له‌رێی هاوڵاتیانه‌وه به پاره ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا.