هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا ده‌كرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، له‌رێی دانانی بازگه و بڵاوه‌پێكردنی هێزی زیاتره‌وه له بازاڕه میللیه‌كاندا، هه‌وڵده‌ده‌ن رێگری له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی بكه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس و هێزه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك، دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌ممه 21ی كانونی دوه‌می 2021 له ناوچه‌ی باب شه‌رقی به‌غدا، كه به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 110 كه‌سی دیكه برینداربون.
رائید عامر نوری، لێپرسراوی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه جارێكی‌تر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش گه‌یشته خوێنی هاوڵاتیانی بێتاون .. بۆیه ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی شاره‌كه بێ جیاوازی كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
"به‌شێوه‌یه‌كی چڕ هێزه‌كان له ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاردا بڵاوه‌یانپێكراوه".
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممه له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی كه‌ركوك بازگه‌ی ئه‌منی دانرا.
لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیس وتی "ئەو بازگانەی ناوشار تا كاتێكی نادیار ده‌مێننه‌وه چونكه بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له شوێنه‌كانی دیكه‌ش به تایبه‌ت بازاڕه میللیی و قه‌ره‌باڵغه‌كانی وه‌ك بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵان له نزیكی قه‌ڵا و بازاڕی هه‌ینی له شه‌قامی سه‌ڵاحه‌دین و بازاڕی حه‌ویجه هێزی زیاتر بڵاوه‌یانپێكراوه و گه‌ڕانی هێزه ئه‌منییه‌كان تۆكمه‌تر كراون.
ڤیدیۆ: چركه‌ساتی یه‌كێك له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی 21ی كانونی دوه‌می 2021 له به‌غدا
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق چه‌ندین فه‌رمانده‌ی له پۆسته‌كانیان دورخسته‌وه له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ و به ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه.
رائید عامر نوری ده‌ڵێت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان پێداچونه‌وه به زانیاری و دۆسیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی داواكاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و دادگاكانه‌وه.
چه‌كدارانی داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدایان له ئه‌ستۆگرت كه له‌رێی دوو خۆكوژه‌وه بووه.
سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئۆپه‌راسیۆنی پێشوه‌خته چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، له بازگه‌كاندا وردبینی و پشكنینی زیاتر ده‌كه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه كه‌ركوك.
جگه له كه‌ركوك له زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ش له نێویاندا نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین رێكاری نوێی ئه‌منی گیراونه‌ته‌به‌ر.
عه‌لی دۆدح، قایمقامی قه‌زای شه‌رگات له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به (كه‌ركوك ناو)ی وت دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا ده‌ستبه‌جێ بڕیاردراوه به داخستنی ئه‌و بازاڕه میللییانه‌ی له رۆژانی هه‌ینیدا قه‌ره‌باڵغ ده‌بن، گه‌ڕانی هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر ده‌كرێن له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق گۆڕانكاری له پلانی ئه‌منی هه‌موو پارێزگاكاندا ده‌كات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به كه‌ناڵی عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی راگه‌یاند زنجیره‌یه‌ك رێكاری ئه‌منی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سه‌قامگیری له شاره‌كاندا، پێشیوایه "داعش توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی نییه... ئێستا له سه‌رده‌می كۆتاییهێنان به داعشین و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سورین".