خوێندكارانی خوێندنی ده‌ره‌كی له شنگال، به ناچاری و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌چنه شاری موسڵ، به‌هۆی نه‌بونی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌راییه‌وه له قه‌زاكه‌ی خۆیاندا.
بۆ خوێندنی 2020-2021 له قه‌زای شنگال، زیاتر له هه‌زار و 200 خوێندكار داواكارییان بۆ به‌شداری له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی، نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی پێشكه‌شكردووه به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌شاری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر فۆڕم و مامه‌ڵه‌ی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا 50 هه‌زار دینارم لێوه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی (ته‌مهیدی) بچمه شاری موسڵ ئه‌وا زیاتر له 150 هه‌زار دیناری دیكه‌م پێویسته" جاسم خودێدا، دانیشتوی كۆمه‌ڵگه‌ی دهۆڵای ناحیه‌ی سنونێ له شنگال وای وت.
ئه‌و گه‌نجه خه‌می ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و بڕه پارهیهیهتی، چونكه كارێكی ئه‌وتۆی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نه‌كرێت و ناچاربێت بچێته شاری موسڵ، ئه‌وا پێویسته قه‌رز بكات.
ناتوانین بۆ شه‌ش رۆژى تاقيكردنه‌وه‌كان له موسڵ بمێنینه‌وه
خه‌رجی هاتوچۆ له شنگاله‌وه بۆ موسڵ رۆژانه 15 هه‌زار دیناره و به پاره‌ی لانیكه‌م یه‌ك هاتوچۆی تاكسی ناوشار و ژه‌مێك نانخواردنیشهوه هه‌ر خوێندكارێك بۆ شه‌ش رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان نزیكه‌ی 150 هه‌زار دیناری ده‌وێت ئه‌گه‌ر شه‌وان نه‌مێنێته‌وه.
جاسم خودێدا وتی "ناتوانین شه‌ش رۆژه‌كه له موسڵ بمێنینه‌وه، بۆیه ناچارین رۆژانه هاتوچۆ بكه‌ین، له‌كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌كان له دوانیوهڕوانهوه ده‌ستپێده‌كه‌ن و تا گه‌ڕانه‌وه شه‌و دادێت".
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی په‌روه‌رده دایناوه له 6ی شوباتی 2021دا تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی (ته‌مهیدی) بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌كی ده‌ستپێده‌كات و شه‌ش رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌عد متۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داوامانكردوه تاقیكردنه‌وه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ شنگال و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین، به‌ڵام بڕواناكه‌م به داواكه‌مان قایل بن چونكه واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان نزیكه و هێنده كات بۆ گۆڕینی شوێنه‌كه نه‌ماوه".
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌زار و 200 خوێندكاری ده‌ره‌كی هه‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر زیاتره له ساڵانی رابردوتر، "ده‌نگی ئێمه‌ش له پاڵ ده‌نگی ئه‌واندایه و یان لانیكه‌م شوێنی نیشته‌جێبون بۆ خوێندكاره‌كان دابینبكرێت تا ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له موسڵ بمێننه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده وتی "مامۆستا و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌یه، ده‌توانینن به رێكوپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ین ئه‌گه‌ر له شنگال بكرێن و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه بارودۆخی دارایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازتره".
گه‌نجانی و منداڵانی شنگال به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و ئاواره‌ییه‌وه به‌شێكیان له خوێندن دابڕاون و به‌هۆی تێپه‌ڕینی كات و ته‌مه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د جاسم، له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆركهی قه‌زای شنگال نیشته‌جێیه و ده‌یه‌وێت به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بكات، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌نگمان گه‌یاندۆته ده‌یان لێپرسراوی شنگال و نه‌ینه‌وا هه‌رچه‌نده به‌ڵێنی به‌دواداچونیان داوه به‌ڵام هیچ دیارنیه و ره‌نگه ناچاربین رۆژانه بۆ تاقیكردنه‌وه بچینه موسڵ".
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكرێت با پاره‌ی هاتوچۆمان بۆ خه‌رجبكه‌ن چونكه زۆرینه هه‌ژارین".
گواستنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه
له قه‌زای شنگال؛ دوو په‌روه‌رده (كوردی و عه‌ره‌بی) هه‌ن، به هه‌ردوكیان زیاتر له 54 هه‌زار خوێندكاریان هه‌یه.
عه‌بدولحه‌مید مه‌جید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌زانین بارودۆخی خه‌ڵكی شنگال جیاوازه له ناوچه‌كانی تر به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریاندا هاتوه به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه و ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ئێزیدی له به‌غدا هه‌وڵی جددی بده‌ن ره‌نگه بتوانن له‌وباره‌یه‌وه شتێك بكه‌ن".
مه‌جید ئومێدی نییه به ره‌وانه‌كردنی داواكاری گواستنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا بۆ په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.