"دوای هێرشی توندی ئامێر و هۆكاره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ده‌بوو هه‌وڵبده‌ین به‌ها و شكۆی كتێب بگه‌ڕێنینه‌وه" حه‌یده‌ر مه‌نسور (36 ساڵ)، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا له مێژودا وای وت.
مه‌نسور كتێبخانه‌یه‌كی به ناوی "شارلك هۆلمز" له ناوچه‌ی مه‌حاكمی ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك كردۆته‌وه، چه‌ندین چالاكی رۆشنبیری هه‌یه، له نێویاندا "هه‌فته‌ی كتێب" كه هه‌موو دوانیوه‌ڕوانێكی رۆژانی هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌هۆی بچوی كتێبخانه‌یه‌كه‌وه، گۆڕانكاری له چالاكییه‌كانیدا كرد و له شه‌قامه‌كاندا كتێبی دانا، له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیك و نمایشی تابلۆی هونه‌رمه‌نداندا، هه‌وڵیدا هانی خه‌ڵك بدات گرنگی به خوێندنه‌وه بده‌ن.
"دوای هاتنی چه‌ندین گه‌نج و به‌شداریكردنیان له چالاكییه‌كاندا، شه‌قامه‌كه‌ش قه‌ره‌باڵغ بووه، جگه‌له‌وه‌ی له‌روی پاكوخاوێنی و رێكخستنیشه‌وه شیاوی دانیشتن و گفتوگۆ نه‌بوو، بۆیه ده‌بوو شوێنێك دابینبكه‌ین شایسته‌ی داهێنانه‌كانی گه‌نجان بێت، له‌وه‌شه‌وه بیرۆكه‌ی كۆڕبه‌ندی رۆشنبیری مرۆڤ (منتدى الانسان الثقافي) سه‌ریهه‌ڵدا" به‌وته‌ی مه‌نسور بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی مه‌نسور سه‌ره‌تای "خه‌ونێكی گه‌وره‌تر" و پێكهێنانی ناوه‌ندێكه بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و مێژویی له پارێزگای كه‌ركوك.
له كه‌ركوك كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی رۆشنبیری هاوشێوه نییه، تا گه‌نجانن به‌هره هونه‌ری و زانستییه‌كانیانی تێدا نمایش بكه‌ن، ببێته ناوه‌ندێكیش بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زمون و زانیاری.
ئازادی له هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكدا
كۆڕبه‌ندی رۆشنبیری مرۆڤ، شوێنێكی بچوكی بۆ هۆگرانی وێنه‌كێشان كردۆته‌وه، تا بتوانن له‌وێ تابلۆكانیان بكێشن و بۆ فرۆشتن نمایشی بكه‌ن، كه به‌وته‌ی رێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه، هونه‌رمه‌ندان ئازادی ته‌واویان له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی تابلۆكان و دیاریكردنی نرخه‌كانیدا هه‌یه.
مه‌نسور وتی "هه‌موو خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی هونه‌ری ئازاده بۆ پراكتیزه‌كردنی خولیاكانی له نواندن، ژه‌نین، په‌یكه‌رتاشی و بواره‌كانی تر، به مه‌رجێك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له سودی كۆمه‌ڵگه‌دا بێت، نه‌ك تێكده‌ر و به‌ره‌و تایفه‌گه‌ری بچێت".
ئه‌و ده‌ڵێت جیاوازی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی ئه‌وان له‌وانیتر ئه‌وه‌یه؛ ته‌نیا شوێنێك نییه بۆ داهێنانی هونه‌ری، به‌ڵكو به‌ڕوی ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كاندا به تایبه‌ت خوێندكارانی خوێندنی باڵاشدا كراوه‌یه.
"نامه و تێزه‌كانی خوێندنی باڵا دوای گفتوگۆكردنیان پشتگوێده‌خرێن و له‌بیر ده‌كرێن، چاپ ناكرێن و بڵاوناكرێنه‌وه، بۆیه یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه سازكردنی گفتوگۆیه له رۆژانی هه‌ینیدا هه‌ر جاره و بۆ خوێندكارێك، تا ده‌رفه‌تی پێبدرێت باسی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بكات له توێژینه‌وه و خوێندنه‌كه‌یدا پێی گه‌یشتووه".
كۆڕبه‌نده‌كه هه‌موو كۆبونه‌وه و گفتوگۆكان به ڤیدیۆ تۆمارده‌كات و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه تا كۆمه‌ڵگه ئاگاداری ده‌ره‌نجامی گرنگترین توێژینه‌وه‌كان و خوێندنی ئه‌كادیمی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی كه‌ركوك بن.
هاوشێوه‌ی شه‌قامی موته‌نه‌بی
ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی كه‌ركوك ده‌خوازێت له هه‌ستانه‌وه‌ی واقیعی رۆشنبیری و زانستی كه‌ركوكدا رۆڵی هه‌بێت، تا له پارێزگاكه‌دا شوێنێكی رۆشنبیری جه‌ماوه‌ری هاوشێوه‌ی شه‌قامی موته‌نه‌بی به‌غدا و شه‌قامی كتێب له موسڵ دروستبێت، به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د مه‌نسور، برای خاوه‌نی كۆڕبه‌نده‌كه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه ئامانج له دامه‌زراندنی كۆڕبه‌نده‌كه قازانجی دارایی نییه، به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو رۆشنبیران و توانا زانستی و هونه‌رییه‌كانه له یه‌ك شوێندا، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه بۆ دورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌گه‌ر به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌میش بێت له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، خوێندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت هه‌فته‌ی كتێب و كۆڕبه‌نده‌كه "سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه بۆ چالاكی گه‌وره‌تر له كه‌ركوك"، ده‌ڵێت له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و و كه‌سانی تر ره‌خساوه كاره هونه‌رییه‌كان بێبه‌رانبه‌ر نمایشبكه‌ن.
داواشی له گه‌نجان كرد به‌شداری له هه‌فته‌ی كتێب و نمایشی كاره هونه‌رییه‌كانیاندا بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی كه‌ركوك له دوای روداوه‌كانی 2014ـه‌وه به‌ده‌ست كه‌می چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
نه‌بونی تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیری له كه‌ركوك
"له كه‌ركوك شوێنی تایبه‌تمه‌ند به رۆشنبیری زانستی نییه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كۆڕبه‌ندانه رۆڵیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونی نێوان گه‌نجه‌كاندا ده‌بێت" زینه ئه‌شره‌ف وای وت.
له كه‌ركوك شوێنی تایبه‌تمه‌ند به رۆشنبیری زانستی نییه
ئه‌و كچه كۆڕبه‌ندی مرۆڤ و هه‌فته‌ی كتێبی وه‌ك نمونه بۆ (كه‌ركوك ناو) هێنایه‌وه و ده‌ڵێ؛ ده‌رفه‌تیان بۆ گه‌نجانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز ره‌خساندووه نه‌ك ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵكو تا بتوانن له بواره جیاوازه‌كاندا ئاڵوگۆڕی ئه‌زمون و به‌هره‌كانیان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی خۆی، زینه وتی "له‌و ڕێیه‌وه تیمی خۆبه‌خش، كتێب و گه‌نجانی خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتی زانستی و توێژینه‌وه‌م ناسی"، ئه‌و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه وه‌ك پارێزه‌ر توانیویه‌تی "راوێژی یاسایی" پێشكه‌شبكات و له‌گه‌ڵیاندا ئاڵوگۆڕی "ئه‌زمون و زانیاری" بكات.
حه‌یده‌ر مه‌نسور؛ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خواستی گه‌نجان له بواره‌كانی فێربون و رۆشنبیری‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای "خۆشه‌ویستی نێوان رابه‌رانی كۆڕبه‌ند" دامه‌زراوه، جگه له‌ئاماده‌بونی به‌رده‌وامی گه‌نجان و راكێشانی هاوڕێیه‌كانیان كه به هۆكاره‌كانی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنیان هه‌ژماری ده‌كات.