دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی ناوخۆیی و به‌تایبه‌تی نرخی شمه‌كی هاورده داناوه، له نێویاندا كه‌رتی ته‌ندروستی، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هاورده‌كردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌به‌ستێت.
حاجی فه‌وزییه سه‌عد له شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدایه، ده‌بێت مانگانه چه‌ند پارچه‌یه‌ك ده‌رمان بكڕێت، چونكه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی شه‌كره و فشاری خوێنی هه‌یه، وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكانی دیكه‌ی به‌ته‌مه‌نی عیراقی.
ئه‌و ژنه به (كه‌ركوك ناو)ی وت له‌م مانگه‌دا نرخی هه‌ر پارچه‌یه‌كی ده‌رمان چه‌ند هه‌زار دینارێك به‌رزبۆته‌وه، پێشتر ده‌رمانه‌كانی مانگانه‌ی به 38 هه‌زار دینار ده‌كڕی به‌ڵام ئێستا پێویسته هه‌مان ده‌رمان به 50 هه‌زار دینار بكڕێت.
عه‌لی ره‌سوڵ، فه‌رمانبه‌ر له كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ده‌رمان به (كه‌ركوك ناو)ی وت كڕینی ده‌رمان به دۆلاره بۆیه دابه‌زاندنی به‌های دینار كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانه‌ناوه به‌ڵام كاریگه‌رییه گه‌وره‌كه له‌سه‌ر هاوڵاتیانه، به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له ئاڵوگۆڕی دۆلار به دینار رویداوه.
ده‌رمانێكی تایبه‌ت به هه‌وكردن به هه‌شت هه‌زار دینار بووه و ئێستا له نێوان 11 بۆ 12 هه‌زار دیناردایه
عه‌لی نمونه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه ئه‌گه‌ر جۆره ده‌رمانێك تا گه‌یشتنی به كۆگا 20 دۆلار بكه‌وتایه به 25 هه‌زار دینار به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرا به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌رمانه هه‌ر به 20 دۆلار ده‌گات و له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاتر له 30 هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها باسی جۆره ده‌رمانێكی تایبه‌ت به هه‌وكردنی كرد كه پێشتر به هه‌شت هه‌زار دینار بووه و ئێستا نرخه‌كه‌ی له نێوان 11 بۆ 12 هه‌زار دیناردایه، ئه‌و زیادبونه‌ش "زیانی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌بووه" به‌وته‌ی عه‌لی ره‌سوڵ.
بانكی ناوه‌ندی عیراق، له 19ی كانونی یه‌كه‌می 2020دا گۆڕانكاری له نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و دیناردا كرد؛ پێشتر یه‌ك دۆلاری به 1190 دینار له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كڕی و ئێستا له به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێكدا 1450 دینار ده‌دات.
بانكی ناوه‌ندی هه‌ر دۆلارێك به 1460 دینار به بانكه‌كان ده‌فرۆشێت و ئه‌وانیش هه‌ر دۆلارێك به 1470 دینار به هاوڵاتیان ده‌فرۆشن.
كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییه ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی شمه‌كی هاورده‌ی گرتۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی به دۆلار هاورده ده‌كرێن و به دینار ده‌فرۆشرێن.
هه‌ڵۆ عه‌لی، خاوه‌نی نوسینگه‌ی گیت بۆ كۆمپیوته‌ر ده‌ڵێت گۆڕانكاری له نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بازرگانی ئامێره كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنییه‌كان هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر و پێداویستییه‌كانی به دۆلاره، به‌ڵام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كڕیاردا به دیناری عیراقییه، به‌وهۆیه‌شه‌وه له كاره‌كانیاندا زیانی "گه‌وره"یان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ندێك خزمه‌تگوزاریش نرخه‌كانیان به‌رزبۆته‌وه وه‌ك ئینته‌رنێت و خوله‌كانی فێربونی زمان به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كرێ كه به‌شێكیان به دۆلارن.
هه‌ڵۆ ده‌ڵێت كرێی زۆر شت له نێویاندا نوسینگه‌كه‌ی ئه‌و به دۆلاره، سه‌رباری ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كانیان به جێگیری بهڵێنه‌وه له پێناو پارێزگاری له مانه‌وه‌ی كڕیاره‌كانیان.
سامی سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ته‌ریق بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی به (كه‌ركوك ناو)ی وت دابه‌زاندنی نرخی دینار به‌رانبه‌ر دراوی بیانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌بووه، چونكه كرێی باڵه‌خانه‌ی نوسینگه‌كه‌یان به دۆلاره و له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی خوله‌كانیشیاندا به دینار مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به زیانی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه.
ده‌زگای ئامار دانده‌نێت به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخدا
ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ ئامار سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، كانونی یه‌كه‌می 2020، یه‌كه‌م راپۆرتی دوای گۆڕانكاری له نرخی ئاڵوگۆڕی دراودا بڵاوكرده‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هه‌نداوی، وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڵێت راپۆرته‌كه ده‌ریده‌خات له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.3 هه‌ڵاوسان هه‌بووه به‌راورد به مانگی تشرینی دوه‌م.
له كانونی دوه‌مدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.3 هه‌ڵاوسان هه‌بوه به‌راورد به تشرینی دوه‌م
ئه‌و وتی نرخی توتن به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 10.1 به‌رزبۆته‌وه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی جگه‌ره‌ی هاورده‌وه، له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا به‌رزبونه‌وه‌كه به‌رێژه‌ی سه‌دا 8.8ـه، له به‌شه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردندا به‌رێژه‌ی له سه‌دا 7.5 بووه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئامێره‌كانی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن، كامێرا و كۆمپیوته‌ر.
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له كه‌رتی گواستنه‌وه‌دا گه‌یشتۆته سه‌دا 7.2 به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێل، به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها نرخی ماتۆڕسكیل و تایه و پاتریش به‌رزبونه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ده‌ڵێت له به‌شی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا رێژه‌كه گه‌یشتۆته سه‌دا 4.9 به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتون له ته‌واوی وڵات‌دا، به‌های ئامێر و پێداویستییه‌كانی ناوماڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا 3.7 زیادیانكردووه له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئامێر و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ.
هه‌نداوی وتی كه‌رتی نیشته‌جێكردن هه‌ڵاوسانی له سه‌دا 3.2ـه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دابینكردنی ئاو و كاره‌با، گرانبونه‌كه‌ش له مانگانه‌ی به‌شداری مۆلیده‌دا چڕبۆته‌وه، جگه له هه‌ڵاوسانی كه‌رتی په‌یوه‌ندی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 3 به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مۆبایله‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای ئامار كه‌رته‌كانی خۆراك و خواردنه‌وه ناكهولییه‌كان هه‌ڵاوسانی كه‌متری هه‌یه و له‌سه‌دا 0.5ـه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نان، دانه‌وێڵه، گۆشت، شیره‌مه‌نی، هێلكه، زه‌یت، شه‌كر و خواردنه‌وه‌كان.
عه‌بدولزه‌هره هه‌نداوی ده‌ڵێت تێكڕای هه‌ڵاوسانی ساڵانه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 4.2ـه به‌راورد به ساڵی 2019.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پاساوی بۆ بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دینار هێنایه‌وه و به‌پرۆسه‌ی چاكسازی ناوی برد، ناوبراو له 19ی كانونی یه‌كه‌می 2020دا وتی "له ساڵی 2003ـه‌وه به‌ده‌ست ئه‌و بناغه هه‌ڵه‌یه‌وه ده‌ناڵێنین كه هه‌ڕه‌شه‌ی داڕوخانی ته‌واوه‌تی له سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات".
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌به‌رده‌م بارودۆخێكدان یان "سیسته‌مه‌كه به‌ته‌واوی هه‌ره‌سده‌هێنێت یان ده‌كه‌ونه ئاژاوه‌ی زۆره‌وه یاخود پێویسته بچنه ناو پرۆسه‌ی نه‌شته‌ری چاكسازییه‌وه".
حاجی فه‌وزییه سه‌عید له‌رێگای گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ماڵه‌وه، عه‌لاگه‌یه‌ك ده‌رمان به‌ده‌ستیه‌وه‌یه و ده‌ڵێت "نه‌خۆشییه‌كه هێشتا ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی نرخی به‌رزبۆوه".