تەنیا لە ماوەی یەك رۆژدا 40 سەگی بەرەڵا لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای شنگال ژەهرخوارد كراون، ئەوەش لەسەر داوای پۆلیس و ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، كە ناڕەزایی چالاكوانانی مەدەنی بەدواداهاتووە.
ئەو ژەهرخواردكردنەی سەگەكان كە فەرمانگەی ڤێتەرنەری ناحیەی سنونێ كۆتایی هەفتەی رابردوو پێی هەستاوە، وەك چارەسەرێك بۆ ناڕەزایی بەشێك لە دانیشتووانی ناحییەكە لەو سەگە بەرەڵایانە.
ئه‌حمه‌د حسێن حه‌مه‌د، خاوه‌ن کێڵگه‌یه‌کی په‌له‌وه‌ره له ناحیه‌ی سنونێ، به (که‌رکوک ناو)ی وت "سەگەكان زیاتر لە 15 مریشك و دوو قەلیان خواردوم، ئەگەر چاودێرییان نەكەم رۆژانە زیاتر لە 10 مریشكم دەخورێت، لە هەموشی خراپتر منداڵەكانم لێی دەترسن و ناتوانن بچنە ناو ناحییەكەوە".
بەپێی ئامارێكی ڤێتەرنەری سنونێ كە دراوە بە (كەركوك ناو)، لانیكەم هەزار سەگی بەرەڵا لە سنورەكەدا هەن و ساڵ دوای ساڵ ژمارەیان زیاددەكات.
ئەحمەد حسێن وتی "سەگەكان زیانمان پێدەگەیەنن، بەڵێ راستە هەندێكیان ژەهرخوارد كراون... داوادەكەم هەمویان ژەهرخوارد بكرێن".
خەڵكی ناوچەكە ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵیش داوای هاوكارییان لە ئیدارەی ناحیەی سنونێ كرد تا رێگە چارەیەكیان بۆ بدۆزنەوە.
خودێدا چۆکی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ بە (كەركوك ناو)ی وت "رۆژانه خه‌ڵک سه‌ر‌دانمان ده‌که‌ن و ناڕازاییان هەیە لە بونی سەگی بەرەڵا لەناو ناحییەكە، چارەسەری ئەم بابەتە لە دەستی ئێمەدا نییە و ناڕەزایی خەڵكەكەم گەیاندە پۆلیس و فەرمانگەی ڤێتەرنەری".
بەو هۆیەوە لە هەفتەی رابردودا فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سنونێ، دەستیكرد بە ژەهرخواردكردنی بەشێك لە سەگەكان و بەپێی ئامارێكی فەرمانگەكە لە یەك رۆژدا 40 سەگیان بە ژەهرخواردكردن كوشتووە.
خه‌ڵه‌ف حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری سنونێ وتی "ئێمە بە فەرمانی پۆلیسی شنگال و به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی ڤێته‌نه‌ری نه‌ینه‌وا ئەو 40 سەگەمان ژەهرخوارد كردووە... دواتر به رێگایه‌کی ته‌ندروست و دور له شاره‌که شاردوماننەتەوە".
ئێمە بە فەرمانی پۆلیسی شنگال و به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی گشتی ڤێته‌نه‌ری نه‌ینه‌وا ئەو 40 سەگەمان ژەهرخوارد كردووە
لە ساڵی 2020یشدا بە هەمان شێوە ئەو فەرمانگەیە 50 سەگی تریان بە هەمان رێگا كوشتووە، وەك خەڵەف وتی.
"ئامانجمان ئه‌وه‌یه ژماره‌ی سه‌گه‌کان که‌مبکه‌ینەوە تاوه‌کو نه‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که"، خەڵەف حەیدەر وایوت.
لەبارەی ئەوەی بۆچی رێگایەكی گونجاویان هەڵنەبژاردووە و ئەو رێگایەیان گرتۆتەبەر، خەڵەف حەیدەر وتی "لە توانای ئێمەدا نییە شوێنێكی تایبەتیان بۆ دابین بكەین، ژەهرخواردكردنیان بە بڕیاری ئێمە نەبووە، ئێمە فەرمانی سەروی خۆمان جێبەجێكردووە... ئێمە داوای چارەسەرمان لە سەروی خۆمان كردووە، ئەوانیش ئەو پلانەیان بە گونجاو زانیوە".
ئەو هەنگاوە ناڕەزایی چالاكوانانی مەدەنی بەدواداهاتووە و داوای گرتنەبەری رێگای گونجاو دەكەن بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی و زیانەكانی ئەو سەگانە لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەكە، نەك بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.
ئه‌کره‌م ره‌شۆ، چالاکوانێکی مەدەنییە لە ناحیه‌ی سنونێ، دوو رۆژ لەمەوبەر هاشتاگێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دروستكرد بە ناوی (نا بۆ کۆشتنی گیانه‌وه‌ران)، لەو رێیەوە ناڕەزایی خۆی لەو هەنگاوەی ئیدارەی نەینەوا و ناحیەی سنونێ گرتەبەر.
"راسته ژماره‌ی سه‌گه‌کان لە زیادبوندایە و خەڵكیان بێزاركردووە، بەڵام دەكرا رێگەی تر بگیرێتەبەر وەك كردنەوەی شوێنێك تایبەت بە سەگەكان لەوانە باخچەیەك"، ئەكرەم وایوت.
دەكرا رێگەی تر بگیرێتەبەر وەك كردنەوەی شوێنێك تایبەت بە سەگەكان لەوانە باخچەیەك
ئەو زیاتر وتی "ویستمان بە خۆپیشاندانێك ناڕەزایی نیشان بدەین، بەڵام بەداخەوە جگە لە چوار بۆ پێنج كەس، كەس پشتگیری نەكردین... ئێمە كۆڵنادەین و به‌رده‌وام ده‌بین له ناڕازایی بۆ راگرتنی ئەو هانگاوە خراپە".