حكومەتی هەرێمی كوردستان خانمێكی ئاوارەی ئێزیدی وەكو نوێنەری خۆی بۆ كاروباری رزگاربوانی دەستی داعش دیاریكرد، ئەو خانمە دەڵێت لە پێشینەی كارەكانی هاوكاریكردنی ئەو كچ و ژنانەیە كە لە دەستی چەكدارانی ئەو رێكخراوە رزگاریان بووە و روبەڕوی كێشەی دەرونی بونەتەوە.
ئەو خانمە نازک بهرهکات (30ساڵ)، خەڵكی قەزای شگالە لە خۆرئاوای نەینەوا، بەڵام بەهۆی ئاوارەییەوە شەش ساڵە لە دهۆك نیشتەجێیە، هەفتەی رابردوو ئەو لێپرسراوێتییەی وەرگرت.
ئەو وەكو نوێنهری حکومهتی ههرێم بۆ کاروباری رزگاربوانی دهستی داعش به (کهرکوک ناو)ی وت "کاری من ههماههنگیی و بهداداچون دهبێت بۆ كێشەكانی پەیوەست بە رزگاربووانی دەستی داعش، بەتایبەت ژنان، چونكە پێویستی زۆریان بە چارەسەری دەرونیی و جەستەیی هەیە".
کاری من ههماههنگیی و بهداداچون دهبێت بۆ كێشەكانی پەیوەست بە رزگاربووانی دەستی داعش
نازک باسی لە پێشینەی كارەكانی كرد و وتی كە پڕۆژەی دوبارە گەڕاندنەوەی ژنانی رفێنراوی دەستی داعش بۆ ناو كۆمەڵگە، لە پێشینەی كارەكانیەتی، ئەوەش لەڕێی سەنتەرێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە كە لە بەغدا كراوەتەوە و سەر بە حكومەتی عیراقە.
لە ئێستادا لەو سەنتەرە ژمارەیەك لە ژنان چارەسەری دەرونیی وەردەگرن، دواتر بۆ شوێنی خۆیان و ناو خێزانەكانیان دەگەڕێنرێنەوە.
"هەر كە ئەو ژمارەیە لە ژنان گەڕێنرانەوە ناو خێزانەكانیان، وەجبیەی تر دەنێرین، هەر كەسێك دوای گەڕاندنەوەی بۆ ناو خێزان و كەسوكاری بڕی 500 هەزار دیناری وەكو هاوكاریی دەدرێتێ"، نازک وایوت.
ئەو پڕۆژەیە بەر لە دەستبەكاربونی نازک هەبوو، بەڵام ئەو وتی "بەردەوامی بەم هەنگاوە دەدەین و ئەوانەی لەڕوی دەرونییەوە پێویستیان بە هاوكاریی هەیە ناونوسدەكرێن و دەیاندۆزینەوە تا سودمەندبن".
نازک بهرهکات، بەر لە وەرگرتنی ئەو لێپرسراوێتییە، كەسێكی چالاك بووە لەناو ئاوارە ئێزیدییەكان و كەمپەكان، لەگەڵ چەند رێكخراوێكدا كاریدەكرد لە پێناو هاوكاریكردنی ئاوارەكان.