زانكۆی موسڵ رونيدهكاتهوه، هه‌ڵه له ناونیشانی نامه‌یه‌كی ماسته‌ری كۆلێژی ئادابدا هه‌بووه، بۆیه به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری نامه‌كه و لیژنه‌ی گفتوگۆ گۆڕدراوه و هیچ زیادهڕۆییهكیش نهكراوته سه‌ر ئایینه‌كانی كریستیان و جوله‌كه.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه له سایتی ره‌سمی زانكۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه؛ شاندێكی كۆلێژی ئادابی زانكۆی موسڵ سه‌ردانی كڵێسای به‌شاره-یان كردووه بۆ رونكردنه‌وه‌ی "ئه‌و لێكتێنهگهیشتنهی له هه‌واڵی گفتوگۆی نامه‌یه‌كی ماسته‌ردا دروستبووه".
نامه‌ی ماسته‌ره‌كه به ناونیشانی "كریستیانی زایۆنیی ئه‌مریكی و رۆڵی له داگیركردنی عیراق له ساڵی 2003دا" له 28ی كانونی دوه‌می 2021 گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌فین، سه‌رپه‌رشتیاری نامه‌ی ماسته‌ره‌كه ده‌ڵێت له‌و نامه‌یه‌دا "باسی بزوتنه‌وه‌ی زایۆنی ئه‌مریكی و رۆڵی له داگیركردنی عیراقدا كراوه و هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئایینی كریستیانی و جوله‌كه".
ناوبراو كه هاوكات راگری كۆلێژی ئادابه وتی "ئایینه ئاسمانییه‌كان بهخشدهن، هێڵی سورن و ناكرێت زیاده‌ڕۆییان بكرێته‌سه‌ر"، رونیشیكرده‌وه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه باس له بزوتنه‌وه‌ی زایۆنی و روداوه‌كانی 2003 له عیراق ده‌كات.
رائید عادل، قه‌شه‌ی كڵێسای موسڵ ده‌ڵێت "مشتومڕی گه‌وره" ده‌رباره‌ی نامه‌یه‌كی ماسته‌ر دروستبووه كه له ناونیشانه‌كه‌یدا ده‌سته‌واژه‌ی "كریستیانی زایۆنی ئه‌مریكی" به‌كارهێنراوه، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه مه‌به‌ستی نه‌بووه سوكایه‌تی به ئایینی كریستیانی بكات و ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی "نه‌رێنی" به ئایینی كریستیانییهوه نییه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناونیشانه‌كه له دانیشتنی تایبه‌ت به گفتوگۆی نامه‌كه‌دا گۆڕدراوه و كراوه به زایۆنی ئه‌مریكی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق له ساڵی 2003دا.
كۆلێژی ئاداب له زانكۆی موسڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ناونیشانی نامه‌كه "هه‌ڵه"ی تێدا بووه، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه له كاتی گفتوگۆكردنیدا ناونیشانه‌كه گۆڕدراوه و به‌رێككه‌وتنی سه‌رپه‌رشتیار و لیژنه‌ی گفتوگۆ كراوه به "زایۆنی ئه‌مریكی و رۆڵی له داگیركردنی عیراق".
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه نامه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینێكی دیاریكراو یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه نییه وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه، نامه‌كه له كتێبخانه‌ی كۆلێژ هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت سه‌یری بكات و بیخوێنێته‌وه.