هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن و 52 هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 162 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی كانونی دوه‌می 2021 گه‌یشتۆته زیاتر له 88 ملیۆن و 922 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی چوار ملیار و 739 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا.
نه‌وتی خاوی عیراق له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 53.294 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، به‌وه‌ش داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته زیاتر له 162 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مانگی كانونی یه‌كه‌می 2020 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل بوو به داهاتی زیاتر له 146 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.