هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی دوو خوشكیان ده‌ستگیركرد و به‌پێی دانپێدانانی سه‌ره‌تایی، له‌كاتی روداوه‌كه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بووه.
ده‌ستگیركردنه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بووه كه شه‌وی رابردوو 1ی شوباتی 2021 له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.
عه‌مید قه‌یس عامر ناجی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هیشتنی تاوان له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ناردنی په‌ڕاوی دۆسیه‌كه بۆ به‌شه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دادگاوه توانیویانه "بكوژه‌كه" ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌و تۆمه‌تباره ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 31ی كانونی دوه‌می 2021 له ماڵێكی نزیك مزگه‌وتی برایه‌تی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركوك دوو خوشكی خۆی كوشت و هه‌ڵات.
به‌وته‌ی عه‌مید قه‌یس تۆمه‌تباره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یی و له‌وێ ده‌ستگیركراوه.
"له دانپێدانانه‌كانیدا وتویه‌تی ئه‌وكاته‌ی خوشكه‌كانی كوشتووه له‌ژێر كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بووه" به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی نه‌هێشتنی تاوان.
هه‌روه‌ها وتی له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ئه‌و چه‌كه‌ی پێ بووه كه "تاوانی كوشتنه‌كه‌ی پێ كردووه".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، تۆمه‌تباری روداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه.
رائید عامر نوری، لێپرسراوی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت تۆمه‌تباره‌كه "دوای كوشتنی خوشكه‌كانی" و له هه‌ڵاتنیدا كچه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌ی خۆی بردووه.
دوو خوشكه‌كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 25 ساڵ و دایكی سێ منداڵ و دوگیان بووه و ئه‌ویتر ئه‌ویتر 19 ساڵ بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و بنه‌ماڵه‌یه پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كوڕه پێش دوو مانگ له روداوه‌كه دایكی و باوكی له ماڵ ده‌ركردووه و هه‌ر خۆی له خانوه‌كه‌یدا بووه، كاتێك به پاساوی یه‌كتربینین بانگی خوشكه‌كانی كردووه و كوشتونی".
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تۆمه‌تباره‌كه پێشتر دووجار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام جیابۆته‌وه و ته‌نیا منداڵێكی ته‌مه‌ن دووساڵی هه‌یه.