هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، سێ مانگه هیچ موچه و بودجه‌یه‌كیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری كێشه‌كانیان بێت.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه ئه‌ركی به‌شێكیان له قه‌زای شنگاله، موچه‌ی سێ مانگیان پێنه‌دراوه و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته بڕدراوه، له‌كاتێكدا پێشتر به 40 رۆژ جارێك هه‌ریه‌كێكیان بڕی 200 دۆلاری وه‌رده‌گرت.
سه‌هاب خدر، پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ مانگه موچه‌مان پێنه‌دراوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانین".
ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و هێزه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سن و فه‌رمانده‌كه‌یان قاسم شه‌شۆ، كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له شنگال، كه ناوه‌ڕاستی تشرینی دوه‌می 2020 له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا وازهێنانی له فه‌رمانده‌ییه‌كه و حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و وه‌رنه‌گرتنی بۆچونه‌كانیان له شێوازی دانانی بابه‌شێخ و میری ئێزیدییان.
له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وامین و دوای وازهێنانی قاسم شه‌شۆ هیچ گۆڕانكارییه‌ك روینه‌داوه
شەمۆ عیدۆ، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وامین و هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌بووه دوای وازهێنانی قاسم شه‌شۆ، به‌ڵام له‌وكاته‌وه موچه و خه‌رجیمان بۆ نه‌هاتووه".
ئه‌و ده‌ڵێت هیچ بڕیارێكیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و نازانن هۆكاره‌كه‌ی چیه، به‌ڵام "ئێمه هه‌ر به‌رگری له خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ین و به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌مێنینه‌وه".
ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه له دوای هێرشه‌كانی 2014ی داعشه‌وه پێكهێنران به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی مانگانه‌یان سه‌ره‌تا 300 دۆلار بووه و ئێستا كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 200 دۆلار.
ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كان له مه‌زارگه‌ی شهرهفدینی ئێزیدی ماونه‌ته‌وه له شنگال و ئه‌وانیتر له ناوچه‌ی سحێلا جێگیربون.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له راستیدا كێشه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شنگال نازانم چییه،.. بڕینی موچه‌كانیان پێده‌چێت به‌و هۆیه‌وه‌یه بێت وه‌زاره‌ت داوایكردبێت به‌شداری له مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌زاره‌تدا بكه‌ن و ئه‌وان رهتیانكردبێتهوه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راهێنانی به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌رجاره و لیوایه‌ك یان فه‌رمانده‌ییه‌ك بۆ به‌شداریكردن هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاماده‌ی راهێنان نه‌بێت موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت یان فه‌سڵ ده‌كرێت
"هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بێت یان لیوایه‌ك كه ناویان ده‌رچووه بۆ راهێنان و ئاماده‌نه‌بن ئه‌وا موچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت یان فه‌سڵ ده‌كرێن".
یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت ده‌رگای وه‌زاره‌ت هه‌موكات كراوه‌یه تا پێشمه‌رگه‌كان سه‌ردانیان بكه‌ن و له نزیكه‌وه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
"به‌دواداچون ده‌كه‌ین تا بزانین په‌یوه‌ندی به راهێنانهكانهوه هه‌یه یان نا،.. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به شتی دیكه‌وه هه‌بوو ئه‌وا مه‌جالی تیایه گفتوگۆ و كۆبونه‌وه بكرێت و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت" به‌وته‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
پێشتر و له ته‌مموزی ساڵی رابردودا، نزیكه‌ی نزیكه‌ی 300 پێشمه‌رگه‌ی شنگال فه‌سڵكران، به پاساوی به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانیان و پابه‌ند نه‌بون به ده‌وامه‌وه، له‌كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا.