هاوڵاتییه‌كی ئاواره‌ی شنگال، ماوه‌ی پێنج رۆژه دیارنه‌ماوه و كه‌سوكاریشی دوای ده‌ستنه‌كه‌وتنی هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی، هانا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌به‌ن.
حه‌سه‌ن حسێن خه‌لیل، دانیشتوی كه‌مپی داودی قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، سێشه‌ممه‌ی رابردوو 2ی شوباتی 2021 له ماڵه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه بۆ ده‌وامه‌كه‌ی له به‌غدا، به‌ڵام له‌وكاته‌وه هیچ هه‌واڵێكی نییه و بێسه‌روشوێنه.
شه‌مۆ حه‌سه‌ن خه‌لیل، ئامۆزای ئه‌و هاوڵاتییه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "حه‌سه‌ن سێشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ مامه‌ڵه‌ی منداڵێكی له كه‌مپه‌وه چۆته شنگال تا دوای ته‌واوكردنی كاروباری فه‌رمانگه له‌وێوه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبكه‌وێت، ئیتر له‌و رۆژه‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراوه و چاره‌نوسی نادیاره".
هاوڵاتییه بێسه‌روشوێنه‌كه له دایكبوی ساڵی 1980ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدری قه‌زای شنگاله، باوكی پێنج كچ و چوار كوڕه، چه‌ند ساڵێكه له سلكی سه‌ربازیدایه و ده‌وامه‌ی له به‌غدایه.
"پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی نه‌ینه‌وا و هه‌رێمی كوردستان‌مان ئاگاداركردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك ده‌ستنه‌كه‌وتووه، قسه هه‌یه هه‌ر له شنگال و به‌ر له رۆیشتنی بۆ به‌غدا بێسه‌روشوێن بووه" به‌وته‌ی شه‌مۆ حه‌سه‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای شنگال به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
ناتق عه‌لو ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی شوبات كوڕ و كچێكی ئه‌و هاوڵاتییه بێسه‌روشوێنه هاتنه پۆلیس و داوایانكرد له دۆزینه‌وه‌ی باوكیاندا هاوكاری بكرێن".
به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی پۆلیس "هێنده‌ی زانیاریمان هه‌بێت حه‌سه‌ن له شنگال بێسه‌روشوێن نه‌بووه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی به‌غدا دیارنه‌ماوه"، ناتق ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون ده‌كه‌ن تا چاره‌نوسی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ كه‌سوكاری و رایگشی ئاشكراده‌كه‌ن.