له پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رباری چه‌ندین هه‌بونی شوێنه‌واری مێژویی، به‌ڵام گرنگی به كه‌رتی گه‌شتیاری نه‌دراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ ئامارێكیان لانییه.
به ئامانجی پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری، دوشه‌ممه‌ی رابردو 8ی شوباتی 2021 لێپرسراوانی حكومی تاوتوێی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان كرد.
جه‌عفه‌ر نه‌جم، لێپرسراوی هۆبه‌ی گه‌شتیاری كه‌ركوك سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ ئامارێكی وردی گه‌شتیارانمان نییه"، ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و كه‌رته و گرنگی پێنه‌دانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا به‌پێی رێبه‌ری گه‌شتیاری له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئاگری باباگوڕگوڕ و قه‌ڵا وه‌ك دوو شوێنی گه‌شتیاری كه‌ركوك پێناسه كراون و به ئامانجی راكێشانی گه‌شتیارانی بیانی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا دانراون.
"شاری كەركوك لەلایەن گەشتوگوازەرەوە پشتگوێخراوه، بۆیه بڕیاره چه‌ند بڕیارێك ده‌ربچێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كه‌رته" به‌وته‌ی جه‌عفه‌ر نه‌جم.
هه‌روه‌ها وتی له بڕیاره‌كاندا پێدانی مۆڵه‌ت بۆ كۆمپانیای گه‌شتوگوزار، شوێنی مه‌ی فرۆشتن و چه‌ندین كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ی دیكه هه‌ن.
نزیكه‌ی 200 كۆمپانیا به‌ناوی گه‌شتوگوزاره‌وه له كه‌ركوك كارده‌كه‌ن به‌ڵام لێپرسراوی هۆبه‌ی گه‌شتیاری ده‌ڵێت ته‌نیا چوار كۆمپانیا مۆڵه‌تی ره‌سمییان هه‌یه.
وتیشی "شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان بریتین له شه‌ش چێشتخانه، نزیكه‌ی 86 كافیتریا و سه‌یرانگه‌ی نمره هه‌شت و ژماره‌یه‌ك پارك و یاریگای منداڵان".
له شوێنه‌واره مێژوییهكانیشدا قه‌ڵا و قشڵه‌ی كه‌ركوك له شوێنه دیاره‌كانن.
"گرنگە هەوڵبدرێت قەڵای كەركوك وەك شوێنێكی گەشتیاری بناسرێت تا گەشتیار سەردانی بكات" جه‌عفه‌ر نه‌جم وای وت.
قه‌ڵای كه‌ركوك ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژویهكانی له ساڵانی (858 – 884)ی پێش زایین له‌لایه‌ن شا ئاشور ناسربالی دوه‌می پاشای ئاشورییه‌كانه‌وه دروستكراوه و وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی به‌كاریهێناوه.