شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جێناكۆك، جارێكی‌تر گه‌ڕانه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ و شه‌قامه‌كانی چۆڵكران، بۆ خۆپارێزی له نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، كه له كاتژمێر 8ی شه‌وی رابردوو 18ی شوباتی 2021ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له هه‌ندێك پارێزگا واده‌ی دیاریكراوه و تا 5ی به‌یانییه، له ژماره‌یه‌ك پارێزگای تری عیراق له نێویاندا كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جێناكۆك، تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌پێنرێت.
به‌وته‌ی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له كه‌ركوك، له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌قامه‌كان چۆڵكراون و ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی شوباتیش رێگه به هاتوچۆ هاوڵاتیان نادرێت، هێزه ئه‌منییه‌كان بازگه‌ی كاتی‌یان داناوه بۆ سه‌پاندنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
به‌پێی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یران له كه‌ركوك، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رۆكایه‌تی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ریكرد، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ تا كاتژمێر 5ی به‌یانی دوشه‌ممه 22ی شوبات به‌رده‌وامده‌بێت.
كه‌ركوك بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه بڕیاریداوه به داخستنی بازگه‌كانی به‌ڕوی ناوچه‌كانی تری عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
جگه له‌و چه‌ند رۆژه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی، رۆژانی دیكه‌ی هه‌فته‌كه، له كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه تا 5ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق.
به‌پێی بڕیاره‌كانی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق – جگە لە هەرێمی كوردستان- لە كاتژمێر 8ی شەو تا 5ی بەیانی، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوادەبێت. جگە لە كەرتی تەندروستی، فەرمانگە ئەمنی، ئیداریی و خزمەتگوزارییەكان و هەروەها بازاڕەكانی سەوز و میوە فرۆشتن.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه‌هات 15ی شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تۆماركرا.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا به‌چڕی سه‌ریهه‌ڵدا، له نه‌وه‌كانی پێشتری هه‌مان ڤایرۆس خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئێستا سه‌دا 50ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق له نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبوان زیاد بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه
به‌وته‌ی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو)، له قه‌زای داقوقی كه‌ركوك، قه‌زای دوزخورماتوی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ناوچه‌كانی دیاله، قه‌زای شنگالی نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی سه‌پێنراوه.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی دوای دوو هه‌فته‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبوانی له ههڵكشاندابێت، ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه له نێو گه‌نجان و منداڵاندا به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، نیشانه‌كانی له نه‌وه‌كانی پێشتری كۆرۆنا توندترن.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوای چه‌ند مانگێك له كه‌مبونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دێت، كه له ئاداری 2020ـه‌وه تا ته‌مموزی هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بوو.
له‌گه‌ڵ رێكاره نوێیه‌كاندا، عیراق بڕیایداوه خوێندن لە تەواوی قوتابخانە، پەیمانگە و زانكۆكان بكات بە ئۆنلاین، جگە لە قۆناغە كۆتاكان و خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی نەبێت، له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگای تەواوی مزگەوت، حوسەینییە و شوێنە پیرۆزەكان، تەنیا بۆ بانگدان نەبێت.
به‌پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت، به‌بڕه پاره‌ی جیاواز، كه 25 هه‌زار تا 100 هه‌زار دیناره، غه‌رامه ده‌كرێت.
ڤیدیۆ: ده‌ستپێكی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری كه‌ركوك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عیراق، حه‌وت پێشێلكاری دیاریكردووه كه به 100 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن، له‌وانه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێڵی بچوك زیاتر له چوار سه‌رنشینی تێدابێت، ئۆتۆمبێلی 11 نه‌فه‌ری كیا زیاتر له شه‌ش سه‌رنشینی تێدابێت، ئۆتۆمبێلی پاسی 21 نه‌فه‌ری زیاتر له هه‌شت سه‌رنشین و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر زیاتر له دوو كه‌سی تێدابێت.
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو سه‌رنشینان ده‌مامك ببه‌ستن، رێگه به ماتۆڕسكیل نادرێت كه‌سی له‌گه‌ڵدا بێت و ماتۆڕسكیل جۆری ستوتات-یش پێویسته له‌یه‌ك كه‌س زیاتر سه‌رنه‌خات.
له چه‌ند رۆژی رابردودا ژماره‌ی رۆژانه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق بۆ دوو هێنده به‌رزبۆته‌وه.
ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 657 هه‌زار و 453 كه‌س، له‌و ژماره‌یه 612 هه‌زار و 727 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، 13 هه‌زار و 220 هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.